وادەی ناو تۆمارکردنی کاندیدەکان درێژکرایەوە
کوردستان 12:46 PM - 2024-03-20
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، هاوکات وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە سەربەخۆکانی بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی تا 28ی مانگ درێژكردەوە.
زیاتر لە ٦ هەزار بنکەی دەنگدان هەن
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئەنجومەنی کۆمسیاران
رەزامەندی لەسەر سیستمی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانی بەشێوەی ئەلکترۆنی و دەستیی
بۆهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە، جگە لە پەسەندکردنی رێوشوێن بۆ
کەناڵەکانی راگەیاندن بەمەبەستی رووماڵکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
" ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی
کوردستان هەزار و ٢٦٦ ناوەندی دەنگدان بکاتەوە، کە دابەشدەبن بەسەر ٦ هەزار و ٥٤٢
بنکەی دەنگداندا، کە سەرجەمیان لەژێر چاودێری کامێرادان" وتەبێژی کۆمسیۆن
وایوت.
جومانە غەلای
ئاماژەی بەوەشکرد:" پرۆسەی دەنگدان لەبەیانی رۆژی2024-6-10 دەستپێدەکات و سەعات 6:00ی ئێوارە کۆتایی دێت و سەرجەم ئامێرەکانی
دەنگدان دادەخرێن، لەهەمانکاتدا کۆپی شریتی ئەنجامە سەرەتاییەکان دەگەیەنرێتە بریکاری
قەوارە سیاسییەکان و دواتر ئەنجامەکان بەشێوەی ئەلکترۆنی دەنێردرێن بۆ فەرمانگەی نیشتمانی
و پاشان پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی لە بنکەکانی دەنگدان دەستپێدەکات".
وادەی ناو تۆماركردنی کاندیدەکان درێژکرایەوە
" كۆمسیۆنی
هەڵبژاردنەكانی عیراق وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە
سەربەخۆکانی بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تا 28ی مانگ درێژكردەوە
و هاوکات رێکارەکانی تایبەت بە پێدانی ژمارەی بە لیست
و کاندیدە سەربەخۆکانی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکردو
بڕیاریدا رۆژی ٢٧ی ئادار لە ھەولێر پرۆسەکە ئەنجام بدرێت، کە پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی
و لیست و کاندیدە سەربەخۆکان لە ژمارەی ١٠١ و بەرەو سەرەوە دەستپێدەکات و پرۆسەکەش
بەئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم حزب و کاندیدە سەربەخۆکان بەڕێوەدەچێت و "
جومانە عەلای وایوت.
وتەبێژی کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد:"لیژنەیەکی فەرمانگەی ھەڵبژاردنی
کۆمسیۆن راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکات و دواتریش ئەنجومەنی کۆمسیاران
دەرئەنجامی کاری لیژنەکە پەسەند دەکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

