ئاسایش باندێکی دزیکردنی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکات
کوردستان 01:04 PM - 2024-03-20
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی
ئۆتۆمبێل رادەگەیەنێت کە ژنێک
سەرۆکایەتی کردوون و شەش ئۆتۆمبێلیان دزیوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە
راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاماژە بۆئەوەدەکات: "بەهاوکاری ئاسایشی رۆژئاوای
سلێمانی و بەشی ئاسایشی قەزاو ناحیەکان, توانیان (٨)تۆمەتباری دزیکردنی ئۆتۆمبێل دەستگیربکەن
و (٤) ئۆتۆمبێلیان بگەڕێنڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: "بەبڕیاری
دادوەر (٨) تۆمەتبار لە ٢٠٢٤/٢/٢٩ دەستگیرکران، کە (٦) ئۆتۆمبێلیان دزیوە لەجۆرەکانی
مازدا و BMW، ویستویانە لەسنوری قەزای چەمچەماڵ ساغی بکەنەوە، هەروەها ژنێک سەرپەرشتی
باندەکەی کردووە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی (٤٤٣) لەیاسای سزادانی عیراقی
راگیراون و بەپێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە و پشکنینەکان دەرکەوت کە بەکارهێنەری
ماددەی هۆشبەرن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

