سەرۆک مام جەلال: راپەڕین بەپلان و بەرنامە ئەنجامدرا
کوردستان 09:00 PM - 2024-03-20
PUKMEDIA
سەرۆک مام جەلال
بیرو بۆچوونی
سەرۆك مام جەلال لە بەرەی كوردستانیدا لەبارەی داگیركردنی كوێت و هەڵگیرساندنی
جەنگ لە عیراق لە ساڵی 1991، بەڕاست گەڕاو لەم روانگەیەشەوە تەنها یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان بوو كەخۆی بۆ راپەڕین ئامادەكردو سەدان شانەی
چەكداری پێكهێناو راپەڕینی دەستپێكرد.
بەرەی كوردستانی جگە لەیەكێتی پێیانوابوو داگیركردنی كوێت جەنگی لێناكەوێتەوە
لە كۆبەندی
نامیلكەی روناكبیری پانۆرامای راپەڕینی ساڵی 1991 لاپەڕە 112 دا هاتووە، لە
كۆبوونەوەی نوێنەرانی بەرەی كوردستانیدا لە دیمەشق لە ماڵی مام جەلال لایەنەكانی
بەرەی كوردستانی جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە كە ئەستەمە داگیركردنی كوێت جەنگی
لێبكەوێتەوە، جگە لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرجەم لایەنەكانی دیكە پێشنیاریان
كرد پەیامێك بۆ رژێمی عیراق بنێرن و ئەوە روون بكەنەوە كە بەرەی كوردستانی لەو
ململانێیە بێلایەن دەبێت و ئامادەشە بۆ دانوستان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ
مەسەلەی كورد لە عیراقدا.
بەڵام سەرۆك
مام جەلال سوور بوو لەسەر ئەوەی كە رژێمی عیراق لە كوێت ناكشێتەوە و شەڕ دەقەومێت،
داواشیكرد بەرەی كوردستانی هەڵوێستێكی روون سەبارەت بە قەیرانی كوێت دەرببڕێت و
هێرشی عیراق بۆ سەر كوێت سەرزەنشت بكات، بەڵام هەندێك لایەنی دیكە بەتایبەت پارتی
دیموكراتی كوردستان جەختیان كردەوە كەبەپێویستی دەزانن پەیامێك سەبارەت بەبێلایەنی
بەرەی كوردستانی ئاڕاستەی رژێمی عیراق بكەن، بەڵام جارێكی دیكە سەرۆك مام جەلال
پشتیوانی پێشنیارەكەی نەكرد،پاشان بەزۆرینەی دەنگی بەرەی كوردستانی پەیامەكەیان
ئاڕاستەی رژێم كرد.
یەكێتی وەك تاكە حزبی بەرەی كوردستانی بۆ راپەڕین ئامادەبوو
لە لاپەڕە
114ی نامیلكەی روناكبیری پانۆرامای راپەڕینی ساڵی 1991 دا ئەوەش هاتووە، حزبەكانی
ناو بەرەی كوردستانی جگە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەهۆی
تێڕوانینەكانییانەوە پێیان وابوو داگیركردنی كوێت لەلایەن رژێمی عیراقەوە جەنگی
لێناكەوێتەوە، بۆیە خۆیان بۆ راپەڕین ئامادە نەكردبوو، لەبەرامبەردا یەكێتی وەك
تاكە حزبی ناو بەرەی كوردستانی لە چاوەڕوانی هەڵگیرساندنی جەنگدا بوو، لەم
رووانگەیەشەوە خۆی بۆ راپەڕین ئامادە كردبوو.
شانە چەكدارەكانی یەكێتی گڕوتینیان بەڕاپەڕیندا
هەر ئەمەش
وایكرد یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زووتر پێشمەرگە پارتیزانەكانی بۆ دەوروبەری
شارەكان بەڕێ بكات و رێكخستنە نهێنییەكان وەگەڕبخات و سەدان شانەی چەكداری لە
شارەكان دروستبكات، پاشانیش كە راپەڕین دەستیپێكرد شانە چەكدارەكانی یەكێتی لەگەڵ
خەڵكی راپەڕیودا هاتنە سەرشەقام و گڕوتینێكی زۆریان بەڕاپەڕیندا.
مام جەلال: راپەڕین بەپلان ئەنجامدراو شانە چەكدارەكانی یەكێتی رۆڵی سەرەكیان هەبوو
سەرۆك مام
جەلال لە هەشتەمین ساڵڕۆژی راپەڕیندا لە دیداری لەگەڵ كارمەندانی دەزگای چاپەمەنی
و راگەیاندنی خاك لە سلێمانی رایگەیاندبوو: "راپەڕین بە پلان ئەنجامدرا و
خۆڕسك نەبوو"، هەروەها رۆڵی سەرەكی راپەڕینەكەی بۆ شانە چەكدارەكانی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان بەهاوكاری لایەنەكانی دیكەی بەرەی كوردستانی گەڕاندەوە.
خەڵك و شانە چەكدارەكانی یەكێتی كەركوكیان ئازاد كرد
هاوكات لە
لاپەڕە 119 و 120ی نامیلكەكەدا هاتووە، هەرچەندە بڕیار بوو 7ی ئاداری 1991،
راپەڕین لە رانیەوە دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی رەوتی رووداوەكانەوە پێویستیكرد
راپەڕین دوو رۆژی پێش بخرێت، قورسترین شەڕ لە راپەڕیندا شەڕی كەركوك بوو، چونكە
رژێم شارەكەی بە پشتێنەیەكی ئەمنی تۆكمە دەورەدابوو، هەرچەندە پێشمەرگە هەوڵی دەدا
دزەبكاتە نێو شارەكەوەو لەگەڵ شانە چەكدارەكان راپەڕین بەرپا بكەن، بەلام رژێمی
عیراق لە ئاسمانەوە بە هەلیكۆپتەرو لەسەر زەویشەوە بە چەكی قورس شكستی بە هەوڵەكان
دەهێنا، بەڵام دوواجار خەڵكی كەركوك لەگەڵ شانە چەكدارەكانی یەكێتی دەستیان
بەڕاپەڕین كرد و شارەكەیان ئازاد كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

