وتەبێژی یەکێتی: رێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەگرین
کوردستان 10:48 PM - 2024-03-22
PUKMEDIA
کۆبونەوەی وتەبێژی یەکێتی و باڵیۆزی ژاپۆن
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٢/٣/٢٠٢٤ سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە ئامادەبوونی د. بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، دیدارێکی نێوان ھەردوولادا، وێڕای تەئکیدکردنەوە لەسەر تووند و تۆلکردنی پەیوەندیەکان، بیرورا لەبارەی دواین پێشهات و گۆرانکاریەکانی گۆرەپانی سیاسی و سەربازی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆرکرا.
لە دیدارەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكید لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەكاتەوە، یەكێتی هەرگیز لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندا نییە، بەپێچەوانەوە هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت، ئەوەی ئێستا گرنگەو داخوازی یەكێتییە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمە.
وتیشی: یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕێز لە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی دەگرێت، لەگەڵ سەروەری یاسا و پەیرەوکردنی خاڵ و بەند و بڕگەکانی دەستووری ھەمیشەیی عیراقدایە کە تاکە سەرچاوەو بنەما و مەرجەعی یاسایی رێکخستنی کاروباری وڵاتە.
دواتر فوتۆشی ماتسۆمۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق رایگەیاند؛ حکومەتی ژاپۆن لەگەڵ سەقامگیری سیاسی و ئارامی ناوچەکەیە، ھاوکات خوازیاری ئەوەیە سەرجەم کێشە و گرفتەکان لە رێگەی گفتووگۆی ئاشتیانە و رێزگرتن لە ڕاو بۆچوونی یەکتر کە یەکانگیر بێت لەگەڵ بەرژەوەندیە باڵاکان و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی.
وتیشی: ئامادەی ھەموو ھەماھەنگی و ھاوکاریەکین بۆ سەرخستنی ھەر ھەوڵێک کە ببێتە ھەوێنی چارەسەری کێشەکان.
لەكۆتایی دیدارەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە ستایشی ئاژانسەكانی سەربە حكومەتی ژاپۆن-ی كرد لە هاوكاری و هەماهەنگی كردن لەگەل دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی رێکخراوی ئاشتی شنەبای ژاپۆنی ، ئاژانسی جایكا كە رۆڵێكی بەرچاویان هەیە لە گەشەپێدانی بوارە جیاوازەكانی كارگێری بەرزكردنەوەی ئاستی توانا مرۆییەكانی كارمەندانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

