یەکێتی چەند پۆستێکی گرنگ لە سەلاحەدین وەردەگرێت
کوردستان 03:24 PM - 2024-03-24
PUKMEDIA
باڵەخانەی پارێزگای سەلاحەدین
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وەک ئیستحقاقی هەڵبژاردنی خۆی لە
پارێزگای سەلاحەدین، چەند پۆستێکی گرنگ وەردەگرێت، لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیش دەڵیت: "ئەو پۆستانەی یەکێتی لە پارێزگاکە وەریدەگرێت بە کەسی
شیاو پڕدەکرێنەوە و دەبینە خزمەتکاری سەرجەم پێکهاتەکان لە پارێزگاکە".
پۆستەکانی یەکێتی ئاشکرا دەکرێن
کەریم مەلا شوکر لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی، هاوکات کە جێگری سەرۆکی
فراکسیۆنی یەکێتیشە لە بەغدا بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
" یەکێتی وەک ئیستحقاقی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان،
لەپارێزگای سەلاحەدین چەند پۆستێکی گرنگ وەردەگرێت، ئەمەش دوای چەند جارێک
کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارێزگاری نوێی شارەکە".
"لەگەڵ بەدر مەحموود فەحل پارێزگای نوێی سەلاحەدین
رێککەوتوین کە پۆستەکانی بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان و یاریدەدەری پارێزگار و دوو
راوێژکار و ژمارەیەک بەڕێوەبەر لەبەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە، تەندروستی و
شارەوانی لە پارێزگای سەلاحەدین وەربگرین"، کەریم مەلا شوکر وادەڵێت.
یەکێتی کەسی شیاو بۆ پۆستەکان هەڵدەبژێرێت
ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین لە 15 ئەندام پێکهاتووە و تەنها
یەک نوێنەری کوردی تێدایە، کە ئەویش نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
لێپرسراوەکەی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی راشیگەیاند: "یەکێتی بۆ ئەو پۆستانە کەسی شیاو لەناو خودی
پارێزگاکە هەڵدەبژێرێت و دەیانکاتە خزمەتکاری خەڵک، ئەمەش ئەو راستییە نیشان دەدات
کە تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەتوانێت لەو پارێزگایە خزمەت بە کورد و
پێکهاتەکانی دیکە بکات".
رۆژی یەکشەممە، 17-3-2024، ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە
13 دەنگ، بەدر مەحمود فەحلی وەک پارێزگاری نوێی سەلاحەدین هەڵبژارد.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کە لە چوار پارێزگاری
جێناکۆک ئەنجامدرا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانی لە هەر چوار پارێزگاکە
کاندید بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان سەربخات، لەئێستادا تەنها دوو پارێزگایان کە (کەرکووک
و دیالە)ـن بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە تائێستا نەتوانراوە پارێزگاری ئەو دوو
پارێزگایە هەڵبژێردرێن، هاوکات لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین ئەنجومەنەکە
پێکهێندراوە و پارێزگاری شارەکان دەستنیشان کراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

