ئاسایشی هەرێم: هیچ مامۆستایەک دەستگیرنەکراوە
کوردستان 04:17 PM - 2024-03-25
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
پاش بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستگیرکردنی مامۆستایان لەلایەن ئاسایشەوە لەکاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەزگای ئاسایشی هەرێم رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بەوە دەکات، کە "ئاسایش کار بۆ نەهێشتنی پشێوی و دابینکردنی ئارامی دەکات و دەنگۆی دەستگیرکردنی مامۆستایان رەتدەکەینەوە".
سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، ئاماژە بۆئەوەدەکات: "هیچ مامۆستایەک لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرنەکراوە و هەموو هەوڵێکی ئاسایش لەپێناو زیاتر بەرقەرارکردنی ئارامی و سەقامگیری زیاترە".
ئەمە لەکاتێکدایە پاش ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستایان لەدژی پێنەدانی مووچەکانیان دەنگۆی دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بڵاوکرایەوەو دەزگای ئاسایشیش ئەم دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

