قوباد تاڵەبانی: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە
کوردستان 11:37 AM - 2024-03-31
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و لەگەڵ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەک شەممە ( ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤) بەڕێوەچوو و دلێر سەید مەجید ئامادەی بوو، تاوتوێی دۆخی ئێستای یەکێتی و پرسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی یەکێتی، هەڵسەنگاندن بۆ رێکخستنەوە و گۆڕانکارییەکانی ناو ئۆرگانەکانی یەکێتی بەپێی بڕیار و راسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەم کرا و پەرۆشی و هەستی بەپرسیارێتی بەرپرسان و کادرانی یەکێتی لە هەموو رێکخستن و ئۆرگانەکاندا بۆ خۆنوێکردنەوە و باشتر بەڕێوەبردنی کاروبارەکان بەرز نرخێندرا، بە جۆرێک کە ئەو تەبایی و یەکڕیزییەی ئێستای ناو ریزەکانی یەکێتی هەیە، پێویستە زیاتر پەرەی پێ بدرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە یەکێتی هەموو ئامادەکارییەکی کردوە بۆ هەڵبژاردن و ئاماژەی بەوەشدا یەکێتی جەخت لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکاتەوە کە هەم لەلایەن خەڵک و هەم لەلایەن چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە شایەدی لەسەر پاکی و بێگەردییەکەی بدرێت.
لێپرسراوی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال هیواشی خواست هەموو لایەنەکان هەستیاری قۆناغەکە و گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەبەرچاو بگرن و دواکەوتنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بە هەرێم دەگەیەنێت.
دواتر باسی پرسی مووچە کرا و هەردولا جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت هەوڵی ئەوە بدرێت لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت بەشێوەیەکی بنەڕەتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

