ئارێز عەبدوڵڵا: هەر رێگرییەك لە هەڵبژاردن كارێكی نایاساییە
کوردستان 12:55 PM - 2024-03-31
PUKMEDIA
ئارێز عەبدوڵڵا
ئارێز عەبدوڵڵا نووسەر و سیاسەتوان دەڵێت:" ئەمڕۆ پارتی خۆی ئەو گلەییانە دەكات، كە چەندین ساڵە حزبەكانی دیكە لە پارتییان دەكرد سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵبژاردن كراوە و لایەنەكانیش بەشدارییان تێداكردووە، كەچی ئێستا پارتی بایكۆت دەكات".
ئارێز عەبدوڵڵا لەوتارێكیدا كە لە بیروڕای PUKMEDIA بڵاوكراوەتەوە رایدەگەیەنێت:" بەشداری نەکردنی پارتی و یەکێتیش جیاوازە، چونکە ئەو دوو هێزە ئەگەر بیانەوێ (بەداخەوە) دەتوانن رێگری لە هەڵبژاردنێکی سەرتاسەری بکەن، رێگریکردن لە هەڵبژاردن کارێکی نایاساییە، بەڵام دامودەزگا نیشتمانیەکانی هەرێم ئەو توانایەیان نییە، کە نەهێڵن رێگری بکرێ یان ئەو لایەنە سزا بدەن کە ڕێگری لە هەڵبژاردن دەکات، بەڵام بەگەڕانەوە بۆ دەستووری عیراق، دامودەزگا فیدراڵیەکان بۆیان هەیە بەهەژمونی خۆیان ئەو رێگرییە نەهێڵن".
"هەندێ لایەن فێربوون دەستی چەوری خۆیان بە سمێڵی خەڵکی تر دەسڕنەوە، هەر وێستگەیەک یان هەر سیاسەتێکیان بەدڵ نەبێ لەژێر دروشمی نەتەوەیی و نیشتمانی بەرەنگاری دەبنەوە و بابەتە سەرەکیەکەش هەر لەبیر دەبەنەوە و بڕیارەکانی ئەمدواییەی دادگای فیدراڵی لەبەرژەوەندیی پارتی نەبوون، بەڵام ئایا هەر یاسا و بڕیارێک ئەگەر لە بەرژەوەندیی پارتی نەبێت لە بەرژەوەندیی هەرێم و گەلی کوردستانیش نییە؟، بۆیە دەبێت پارتی ئەو ڕاستییە بزانێت کە مەرج نییە هەموو کات بەرژەوەندیی ئەو بریتیبێت لە بەرژەوەندیی گشتی گەل، هەمان ئەو قسەیەم بۆ یەکێتی و لایەنەکانی تریش راستە" ئارێز عەبدوڵا وادەڵێت.
بەگوێرەی مەرسومی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی 10ی6ی ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەرێوەی دەبات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

