ئەمریکا: هەڵبژاردن قەوارەی هەرێم دەپارێزێت
کوردستان 02:48 PM - 2024-04-02
PUKMEDIA
دارا خەیلانی و پامێلا جەی هاک
لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە: یەکێتی پێداگرە
لەبەڕێوەچونی هەڵبژاردن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەئکید لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا دەکاتەوەو جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکاش لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتگیری ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێم دەکات".
ئەمڕۆ ۲٠۲٤/٤/۲ ، دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە مەکتەبی سیاسی لە هەولێر،
پێشوازی کرد لە پامێلا جەی هاک جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و لە
دیدارێکدا دواین گۆڕانکارییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان گفتووگۆی لە بارەوە کرا.
دارا خەیلانی هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانی
کوردستانی ڕوونکردەوە رایگەیاند: "یەکێتی پێداگرە لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی
پاک و بێگەرد و ئامادەی ھەڵبژاردنە لە وادەی دیاریکراودا کە سەرۆکی ھەرێم دیاریکردوە
، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردن نین و پێمان خۆشە هەموو هێز و لایەنە
سیاسییەکانی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن".
"هاوکات هەڵبژاردن خواستی کۆمەڵانی خەڵکی
کوردستانە کە حکومەتێک و پەرلەمانێکی هەبێت کە نوێنەرایەتی تەواوی کۆمەڵانی خەڵكی
کوردستان بکات بەبێ جیاوازی"، دارا خەیلانی وای وت.
لەبەرامبەردا پامێلا جەی هاک جێگری کونسوڵی گشتی
ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پشتگیری لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف و دادپەروەر لە هەرێمی کوردستان دەکات و بە
پڕۆسەیەکی گرنگ بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و پاراستنی قەوارەی هەرێم
دەزانێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

