نێروەیی: ئەگەر هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا نەكرێت هەرێم رووبەڕووی قەیرانی سەختتر دەبێتەوە
کوردستان 12:49 PM - 2024-04-03
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەگەڵ ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی تەواو لە
بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکات، ئەندامێکی سەرکردایەتیش
دەڵێت:" بۆ هەڵبژاردن پێویستە پەند لە هەڵەکانی رابردوو وەربگرین و
دەرئەنجامەکانی ریفراندۆممان لەبەرچاوبێت".
پشتبەستن بە ئابووری سەربەخۆ لێكەوتەی خراپی هەبوو
لەتیف نێروەیی
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەمیانەی بەشداریكردنیدا
لە پانێڵی (پەیوەندییەكانی هەرێم و ناوەند لەنێوان ئالانگاری و دەرفەتدا) كە پەیمانگای
تەكنیكی كوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە (3/4/2024) لە شاری سلێمانی رێكیخستبوو، لە بارەی
ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت لە پاش بڕیارەكانی دادگای فیدرالی رایگەیاند:
"كە ژیانی دەستوری لە عیراقدا یەك پاكێجە و ناكرێت بڕیارێكی دادگای دەستووریی،
كە لە بەرژەوەندی هێز و لایەنێكدا بێت باش بێت و ئەگەر پێچەوانەی خواستی ئەویش بوو
خراپ و پیلانگێڕیی بێت".
لەتیف
نێروەیی ئاماژەی بەوەشدا:
"پێشتر لە رواڵەتدا ئابووری هەرێمی
کوردستان سەربەخۆ بوو، بەڵام راستیەكەی دابڕانی دۆخی ژیانی هەرێم و توانا ئابوورییەكانی
كورستان بوو لە بەغدا، ئێمە زۆر دەرفەتمان لە بەردەم بووە تا بەهێزەوە هەرێم بۆ بەرزكردنەوەی
داهات و دابینكردنی ژیانێكی شایستە دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ بكات، بەڵام
پشتبەستن بە ئابووری سەربەخۆ لێكەوتەی خراپی لێكەوتەوە لەسەر باروگوزەرانی خەڵك و
هەرێمی كوردستانی بەرەو ئایندەیەكی ئابووری نادیار برد".
ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن هەرێم رووبەڕووی قەیرانی سەختتر دەکاتەوە
بۆ پرسی هەڵبژاردنەكانی
پەڕلەمانی كوردستان و گرنگی ئەم وێستگەیە لەدووبارە پتەوكردنەوەی پایەكانی قەوارەی
هەرێمی كوردستان، لەتیف نێروەیی رایگەیاند: "ماوەیەكی زۆر ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكان
كراو دەرفەتێك بوو بۆ دەستبەركردنەوەی شەرعیەتی دامەزراوەكان و بەهێزكردنی كۆڵەكەكانی
قەوارەی یاسایی هەرێمی كوردستان، بەڵام ستراتیژی هەڵە و تەخوین و سەنگەربەندی ناوخۆیی
و سوربوونی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر هەموارنەكردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و
مكوڕبوونی لەسەر مانەوەی كورسی كۆتاكان وەك خۆی و پاكنەكردنەوەی تۆماری دەنگدەران
هۆكاربوون بۆ ئەوەی نەگەین بە رێككەوتن، و هێزەكانی دیكە ناچاربوون بەدوای دەرچەیەكی
یاساییدا بگەڕێن، بۆ ئەمەش یەكێتیی ڕێگای دادگای فیدرالی گرتەبەر كە رێگایەكی دەستوورییانەیە
بۆ زەمانكردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، لەبەرئەوە ئێستا هەم دەرفەتە و هەم ئاڵنگاریی و دەبێت بەرپرسانە و دوور لە
بەرژەوەندی حزبایەتی بڕیار بدەین، هەروەها لە ئەگەری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە
وادەی خۆیدا هەرێم ڕوبەڕوی قەیرانی سەختتر دەبێتەوە".
"بۆ
ئەوەی ئایندەی سیاسی كورد لە بەغدا بەهێز بێت، دەبێت كورد بە یەك ئیرادە و یەك
پلان و یەك بڕیار بچێتە بەغداد و لەوێش بە یەك تیم كاربكات، پێویستە دانوستان لەسەر
هەموو كێشەكان بە یەك تیمیی بكرێت و هاوشێوەی قۆناغی بونیادنەوەی عیراق لە دوای پرۆسەی
ئازادیی، تەواوی هێزەكان بە یەكڕیزی و یەك پەیامی ویەك ئیرادەیی ویەک بڕیارییەوە دەتوانن
پارێزگاریی لە هەرێمی كوردستان بكەن"، لەتیف نێروەیی وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

