دەزگای ئاساشی هەرێم: بکوژەکەی گوڵەخانە دەستگیرکرا
کوردستان 09:27 AM - 2024-04-05
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژی هاووڵاتییەکەی گوڵەخانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.
لە روونکردنەوەکەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێدراوە تێیدا هاتووە، ئێوارەی ٢٠٢٤/٤/٤ لە گوندی (گوڵە خانە) پاشئەوەی گرژی و ئاڵۆزی چەکداری لە نێوان هێزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕوویدا، بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربونی ٤ کەسی دیکە.
ئاماژە بەوەشکراوە؛ هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

