باندێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێت
هەواڵ 07:25 PM - 2024-04-05
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات.
لە راگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە:" لەڕۆژی٢٠٢٤/٤/٢ دوای بەدواداچوون و چاودێکردن، هێزەکانی ئاسایش لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانیان (٤)تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەڕووبەڕوبونەوەیەکی چەکداری لە ڕانیە دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ٣،٥٠٠)سێ کیلۆ و نیو ماددەی کریستاڵ و بڕی (٣٠٠)دەنک حەبی تڕاماڵ و (٥٠٠)گرام شیلەی تلیاک و (دوو) ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی ماددەکان بەکاردەهێنران".
راشیگەیاندووە:"لەئێستادا بە ماددەی (٢٦)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

