سبەی کۆمسیۆن ژمارە بە حزب و کاندیدەکانی هەڵبژاردن دەدات
کوردستان 07:42 PM - 2024-04-07
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت:" سبەی دووشەممە تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و کاندیدکان دەکات کە بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دا دەکەن".
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنەکە کە بۆ PUKMEDIA نێردراوە، تەئکید دەکاتەوە کە سبەی 8ی 4ی 2024 تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانییەکان دەکرێت".
تیروپشکەکە سەعات 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای کۆمسیۆنەکە لە بەغدا دەکرێت.
جومانە غەلای وتەبێژی رەسمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "رێکار و هەنگاوەکانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و قۆناغ بە قۆناغ کارەکانی پرۆسەکە جێبەجێدەکرێن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومێک رۆژی 10ی 6ی2ی2024 ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
لەو پرۆسەیەدا 20 حزب و 2 هاوپەیمانی و نزیکەی 60 کاندیدی سەریەخۆ ناویان تۆمارکردوە.
هەڵبژاردنەکە بەسیستمی فرە بازنەیی بەڕێوەدەچێت کە هەرێم بەسەر 4 بازنەی سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر و دهۆک دا دابەشکراوە و کورسی پەرلەمانیش 100 کورسیە.
نوێترین لێدوانیش لەسەر پێشهاتەکانی پڕۆسەکە لەسەر زاری سەرۆک بافڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بوو کە لە بەغداوە رایگەیاند: "هەڵبژاردن دواناخرێت و لەوادەی خۆیدا دەکرێت".
بەهەمان شێوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە لێدوانێکدا لەسەر هەمان پرس بە کەناڵەکانی راگەیاندنی وت: "هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

