کۆمسیۆن وردبینی لە ناوی کاندیدەکان دەکات
کوردستان 01:43 PM - 2024-04-11
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دوای جەژن
وردبینی لە ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و هەر
کاندیدێک مەرجەکانی تێدا نەبێت دووردەخرێتەوە، وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت: "هەنگاوەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و قۆناغ بە قۆناغ کارەکانی پرۆسەکە جێبەجێدەکرێن".
بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق راگەیاند: "دوای جەژن وردبینی لەناوی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان دەکرێت و ھەر کاندیدێک مەرجەکانی تێدا نەبێت دووردەخرێتەوە، هەروەها لەکاتی
دورخستنەوەی ھەر کاندیدێک دەبێت لایەنەکان لەدوو رۆژدا کاندیدی دیکە پێشکەش بکەن".
"دوای
پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستپێدەکات و پێدەچێت زیاتر لە
مانگێک بخایەنێت"، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق وادەڵێت.
ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بەردەوامە
پێشتریش جومانە غەلای وتەبێژی رەسمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "رێکار و هەنگاوەکانی کۆمسیۆنی
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و
قۆناغ بە قۆناغ کارەکانی پرۆسەکە جێبەجێدەکرێن".
یەکێتی بە ژمارە ١٢٩ بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکات
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی
پەرلەمانی کوردستان، لە بەغدا، رۆژی 8-4-2024، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق تیروپشکی
بۆ ژمارەی ئەو هاوپەیمانی حزب و کاندیدە سەربەخۆیانە کرد کە لە هەڵبژاردنەکە
بەشداری دەکەن.
لە تیروپشکەکەدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە ١٢٩ـی بەرکەوت
و بەو ژمارەیە بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا دەکات.
یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ژمارە ١٢٩ بەشداری لە هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان دەکات و ئامادەکاری تەواوی بۆ قۆناغەکانی دواتریش کردووە.
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی بە ژمارە ١٢٩ بەشداری هەڵبژاردنی
داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکات و بەپێی خشتەی کۆمسیۆنیش، خۆمان بۆ قۆناغەکانی
داهاتووی هەڵبژاردن ئامادە دەکەین".
"یەکێتی تەئکید لە
هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی دیاریکراوە کە 10ی 6ی 2024ـە دەکاتەوە و بۆ
ئەمەش بەپێی قۆناغەکان، ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و خۆی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن
ئامادە دەکات"، رزگار حاجی حەمە وادەڵێت.
بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رۆژی 10ی 6ی 2024 ئەنجام بدرێت، هەروەها پڕۆسەکە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکراوە کە ئەوانیش (هەولێر-سلێمانی-دهۆک-هەڵەبجە)ـن،
تێیدا دوو هاوپەیمانی و 10 حزب و 57 کاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

