ئاسایش سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکات
هەواڵ 08:15 PM - 2024-04-15
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی
سێ تۆمەتباری راگەیاند کە زیانی مادی ٢٨ ملیۆن دیناریان بە هاووڵاتییەک گەیاندووە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای
سلێمانی دا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ، تێیدا هاتووە: "دوای
بەداواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ سکاڵای هاووڵاتیەک سەبارەت بە سوتانی کەپرێکی فرۆشتنی
سەوزە و میوەی کاسبکارێک لە شاری سلێمانی، پاش سووتانی لەلایەن چەند تۆمەتبارێک و
زیانی زۆری ماددی لێدەکەوێتەوە، دەستبەجێ بەهەوڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لەسەر
فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە لە توانرا سێ تۆمەتباری رووداوەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێن".
لە راگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بەوە دراوە: "لەماوەی
ڕابردوودا پاش دزیکردن چوار جارە کەپری کەسبکارێکی شاری سلێمانی دەسوتێنن بەمەبەستی
وونکردنی شوێن پەنجەی تاوانەکەیان و زیانی مادی زۆری لێ دەکەوێتەوە، لەماوەی سوتانی
سێ جاری پێشوتر نزیکەی (١١) ملیۆن دینار زیانی دەبێ و لەسوتانی چوارەمی (١٧) ملیۆن
دینار زیانی مادی پێ دەگات بە دزینی (دۆمەڵان و هەنگوین و چەندین تۆن سەوزەو ومیوە)و
تەواوی کەپرەکەی دەسوتێنن،
هەروەها لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ( ٣٤٢) لەیاسای
سزادان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

