جومانە غەلای: ئامادەکارییەکان بەردەوامە و هەڵبژاردن دواناخرێت
کوردستان 11:14 AM - 2024-04-16
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 16-4-2024 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق یەکەم نموونەی ئەزمونی کاغەزی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات و وتەبێژی کۆمسیۆنیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە "هیچ دواخستنێک لە بەرواری هەڵبژاردنەکاندا نییە".
ناوی کاندیدان دەنێردرێت
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" پرۆسەی وردبینی لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە و ئەمڕۆ ناوی کاندیدەکان دەنێردرێن بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکی لە بەغدا بۆ دڵنیابوون لە گونجاوی کاندیدەکان".
"کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق کاندیدێکی لە شاری هەولێر دورخستۆتەوە بەهۆی رادەستنەکردنی داتا و زانیارییەکانی لەوادەی خۆیدا"، جومانە غەلای وای وت.
هەڵبژاردن دواناخرێت
وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئەوەش دەڵێت: "هیچ بڕیارێک بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تا ئێستا لەئارادا نییە و کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لە 10-6-2024، ئەمڕۆش ئێمە یەکەمین پرۆسەی ئەزمونی لەسەر کاغەزی دەنگدان ئەنجامدەدەین و دوای تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە و پشتڕاستکردنەوەی، ئەنجومەنی کۆمسیاران پەسەندی دەکات و دەست دەکات بە دانانی ناوی کاندیدەکان لەسەر کاغەزەکانی دەنگدان و چاپکردنیان".
ئەوەش دەڵێت: "بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان نزیکەی مانگێک پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت و ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری لەسەر دەدات کەچەنێک وادە دادەنرێت بۆ بانگەشە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

