پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
کوردستان 06:27 PM - 2024-04-29
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەکات کە، لەناو پەرلەمانی عیراق ئیمزای 85 پەرلەمانتار کۆکراوەتەوە بۆ قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە.
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "ئیمزای 85 پەرلەمانتارمان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان کۆکردوەتەوە بۆ قەرەبوکرنەوەی مادی و مەعنەوە کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و هاوڵاتیانی شارەکە، چونکە 21 ساڵە رژێمی بەعس روخاوەو هێشتا زیانلێکەوتوان و کەسوکاری قوربانیانی شارەکە قەرەبوو نەکراونەتەوە".
"ئەو 85 پەرلەمانتارەی پشتیوانی داواکە دەکەن لە فراکسیۆنە جیاوازەکانن و جگە لە کورد پەرلەمانتاری عەرەبیشی تێدایە و سەرۆکی پەرلەمانیش بەوەکالەت داواکەی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەو لە داهاتوویەکی نزیکیشدا ئەم داوایە دەکرێتە پرۆژە یاسا"، چرۆ حەمە شەریف وای وت.
لە 16-3-1988 حکومەتی بەعسی لەناوچوی عیراق بە چەکی قەدەغەکراوی کیمیاوی بۆردومانی شاری هەڵەبجەی کرد، کە زیاتر لە 5 هەزار هاووڵاتی شەهید بون و زیاتر لە 10 هەزار کەسی دیکە لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج برینداربوون.
PUKMEDIA
وێنەی نووسراوەکە و ئیمزای بەشیک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق





هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

