لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:14 AM - 2024-05-12
PUKMEDIA
دادگای فیدراڵی
سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 12-5-2024 لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق تاووتوێدەکرێن، كه یه‌كێكیان له‌لایه‌ن وه‌هاب مه‌جید باقی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دژه‌تیرۆر له‌سلێمانی له‌دژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراوه و ئه‌ویتریشیان له‌لایه‌ن ئیڤان فایه‌ق جه‌برۆ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقه‌وه له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركراوه، ئه‌وه‌ی دیكه‌یشیان له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی عیراق ده‌كات.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای فیدراڵی دانیشتنی یه‌كه‌م له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی ئیڤان فایه‌ق وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ده‌بێت كه له دژی هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ناوخۆ تۆماركراون و به‌پێی ئه‌و سكاڵایه وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران داوا له‌دادگای فیدراڵی ده‌كات بڕیار له به‌رده‌وامبوونی كاركردن به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بدات سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و داخستنی كه‌مپه‌كان.
دانیشتنی دووه‌می دادگا له‌باره‌ی سكاڵای به‌رهه‌م ره‌ئوفی پارێزهرهوهیه، له دژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراوه‌و داوا ده‌كات: "هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی عیراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، كه كۆت و به‌نده‌كانی به‌رده‌م ژنهێنانی دووه‌می قورسكردووهو به‌گوێره‌ی هه‌مواره‌كه، رێگه‌نادرێت به‌بێ ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر پیاو ژنی دووه‌م بهێنێت".
دانیشتنی سێهه‌می دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سكاڵایەکی وه‌هاب مه‌جید باقی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دژه‌تیرۆر له سلێمانی-ە له‌دژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراوه، کە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دژه‌تیرۆر له سلێمانی له سكاڵاكه‌یدا داوا ده‌كات بڕیار ده‌ربكرێت به ناده‌ستووریبوونی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ژماره (3)ـی ساڵی 2006، هه‌روه‌ك وه‌هاب مه‌جید باقی ناسراو به( وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی) داوا ده‌كات: "سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگاكانی هه‌ولێر له‌دژی ده‌ركراون هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه".
دانیشتنه‌كه‌ی دیكه‌ی دادگا له‌سه‌ر سكاڵای رائید حسێن عهلیهو له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تۆمار كراوه و سكاڵاكار داواده‌كات: "بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق جێبه‌جێبكرێت به خه‌رجكردنی 50%ی له‌سه‌ر مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆران".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

