دادگای فیدراڵی سێ سكاڵاكەی هەرێمی دواخست
کوردستان 05:36 PM - 2024-05-12
پێگەی رەسمی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق
دانیشتنی دادگای فیدراڵی عیراق
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق هەرسێ سكاڵاكەی تایبەت بە هەرێمی كوردستانی دواخست كە لەسەر سەرۆكی هەرێم و سەرۆكوەزیران و وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركرابوون.
دانیشتنی رۆژی 12ی 5ی دادگاكە لەسەر چوار سكاڵا بوو، كە سیانیان پەیوەست بوون بەهەرێمەوە و ئەوی دیكەشیان لەسەر سەرۆكوەزیرانی عیراق و وەزیری دارایی و ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تۆمار كرابوون، رەتكرایەوە.
ئەو سێ سكاڵایە پەوەیندییان بەهەرێمەوە هەبوون، دواخراون بۆ 30ی 6ی ئەمساڵ و لە كارنامەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵیدا، ئەو وادەیە دیاریكران.
سکاڵای یەکەمیان لەلایەن ئیڤان فایەق جەبرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق لە دژی هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، سکاڵاکار داوایکردووە دادگاکە هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق تایبەت بە داخستنی کامپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان پابەند بکات.
کەیسیکی دیکەیان لەلایەن وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژە تیرۆری سلێمانییەوە تۆماركراوە و داوا دەکات دادگاکە ماوەی کارپێکردنی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2006ی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە نادەستووری بزانێت، کە بەگوێرەی یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2018 دیاریکراوە، هاوكات هەموو ئەو سزایانەی لە دادگاکانی هەولێر لە دژی ئەو دەرچووێندراون هەڵبوەشێندرێنەوە .
سكاڵای سێهەمیشیان لە دژی پێنج مەرجی ژنهێنانی دووەمە لە یاسای باری کەسێتی، کە لەدوای هەموارکردنی یاساکە لە پەرلەمانی کوردستان زیاد کراون و لەلایەن بەرهەم رەئوف عەلی پارێزەرەوە تۆماركراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

