پێنج تیرۆریست لە سلێمانی دەستگیردەکرێن
کوردستان 08:25 PM - 2024-05-26
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم پێنج تیرۆریست دەستگیردەکات کە یەکێکیان
لێپرسراوی کارگەی دروستکردنی ماددەی تەقەمەنی و عەبوەناسفەیە .
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایش کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە دەڵێت:" پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وورد لەسەر شوێنی خۆحەشاردان
و مانەوەیان و پاش رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیادا هەر پێنج تیرۆریستی داواکراو ( ح ، خ ) ، ( ح ، ح ) ، ( ع ، ص ) ، ( ئ ، ع ) ، ( ع ، ف ) کە
بەرەگەز عەرەبن و هەڵاتوون لە یاسا لە سنوری سلێمانی دەستگیرکران".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای
زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون، لەڕۆژی ١٥ تا ٢٠ی ٥ / ٢٠٢٤ پێنج تیرۆریستەکەی لەسنووری
پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە کە: "تیرۆریستێکیان
لێپرسراوی کارگەی دروستکردنی ماددەی تەقەمەنی و عەبوە ناسفەیە".
"هەر پێنج-یان پێشینەی
کاری تاوانکاریان هەبووە و لەدادگاکانی عیراق داواکراو بوون،دواتر رووبەڕووی یاسا
و دادگا کرانەوە"، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

