دوو پەرلەمانتاری یەکێتی داوای دانانی یاسای سندوقی هاوکاری شێرپەنجە دەکەن
کوردستان 05:50 PM - 2024-06-03
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەران و لۆگۆی یەکێتی
دوو پەرلەمانتاری یەکێتی
یاداشتێک بەمەبەستی دانانی یاسای سندوقی هاوکاری شێرپەنجە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، بەمەبەستی هاوکاری توشبوانی شێرپەنجە.
هەردوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی د.گەیلان قادر و
کاروان یاروەیس یاداشتێکیان بە ئیمزای پەرلەمانتاران ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی
عێراق کرد بەمەبەستی دەرکردنی یاسای سندوقی هاوکاری شێرپەنجە، لەلایەن ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراقەوە.
لەو بارەیەشەوە کاروان یاروەیس ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئامانجمان لەم پرۆژە یاسایە، دامەزراندنی سندوقێکی تایبەتە بەهاوکاری تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەو سەنتەرو نەخۆشخانەکانی تایبەت بەو نەخۆشیە کوشندەیە".
"بەهۆی زۆربونی ژمارەی توشبوان و گیانلەدەستدان بە شێرپەنجە لە عیراق بە ئیمزای پەرلەمانتاران پێشنیاری دانانی یاسای سندوقی هاوکاری شێرپەنجەمان کردووە، بۆ ئەوەی ببێتە هاوکارییەک بۆ ئەو کەسانەی کە توشبوی شێرپەنجەن"، کاروان یاروەیس وا دەڵێت.
دوو پەرلەمانتارەکەی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رۆژی 3-6-2024 بە نوسراوی رەسمی داوایان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە کردووە کە یاسای سندوقی هاوکاری شێرپەنجە دابنرێت و بۆ ئەمەش پشتیوانی پەرلەمانتارانیان هاوپێچ بە نوسراوەکەیان کردووە.
دەقی نوسراوی دوو پەرلەمانتارەکە بەوێنە...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

