ئاسایش ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە کارگەیەکی هۆشبەر ئاشکرا دەکات
کوردستان 09:39 PM - 2024-06-03
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایشی
هەرێم، ئەنجامی لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەسنووری
ناحیەی مەیدان کەلەسەرەتای دروستکردنیدا بوو بڵاو کردەوە، هەروەها دەست
بەسەر بڕی ١٤٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری خراپ بوو گیراوە و پێنج کەسیش دەستیگکراون.
عەقید سەلام
عەبدوخالق، لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: "هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەناحیەی مەیدان لە رۆژی
٢٠٢٤/٤/٢٩ دەستیان بەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەردا گرت کە کەلەسەرەتای دامەزراندنیدابوو،
هەروەها پێنج کەسیشیان دەستگیرکرد".
بەپێی راگەیەندراوێکی دەستگای ئاسایش
کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە تییدا هاتووە: "دەزگای
ئاسایشی هەرێم، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ
سێ کەسیتر دەردەکات و لە کارگەکەدا دەست بەسەر بڕی ١٤٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری
خراپ بوو گیرا، هەروەها لەدرێژەی لێکۆڵینەوەکان بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
لەقەزای کەلار تۆمەتبارێکان دەستگیرکرد و دەستگیرا بەسەر بڕی (یەک تۆن و حەوت سەت
و شەست و پێنج کیلۆگرام) ماددەی سەرەتایی هۆشبەر".
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە:
"وردەکاری
لێکۆڵینەوەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەوە دەردەخەن کە کارگەی ماددە هۆشبەرەکە لە
سەرەتای دروستکردنیدابووە و بەهیچ شێوەک نەگەیشتوەتە ئاستی بەرهەمهێنان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

