کۆمسیۆن دابەشكردنی کورسی پێکهاتەکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-06-04
PUKMEDIA
کۆمسیۆن
ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیارەکەی دەستەی دادوەری لەبارەی گەڕانەوەی پێنج کورسی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆتاکان و دابەشکردنی بەسەر پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکدا پەسەندکرد.
پێنج کورسی پێکهاتەکان بەسەر هەولێر و سلێمانی و دهۆک دابەشكراوە
بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، تێیداهاتووە: "پارێزگای هەولێر کە 34 کورسی بەرکەوتوە، دەبێتە 32 کورسی و کورسییەک بۆ مەسیحییەکان و کورسییەکیش بۆ تورکمانەکان تەرخاندەکرێت، هاوکات لە پارێزگای سلێمان کە 38 کورسی بەرکەوتووە، دەبێتە 36 کورسی و کورسییەک بۆ مەسیحییەکان و کورسییەکیش بۆ تورکمانەکان تەرخاندەکرێت، لە پارێزگای دهۆکیش کە 25 کورسی بەرکەوتوە، دەبێتە 24 کورسی و کورسییەک بۆ مەسیحییەکان تەرخاندەکرێت، پارێزگای هەڵەبجەش کورسییەکانی وەک خۆی دەمێنێتەوە، کە سێ کورسییەو هیچ کورسییەک بۆ پێکهاتەکان لە پارێزگاکە دیاریی نەکراوە".
پێنج کورسی کۆتاکان لە 100 کورسییەکەی پەرلەمانە
پێشتر دادگای فیدراڵی بڕیاریدابوو کە کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بکرێت بە 100 کورسی و 11 کورسی کۆتاکانی لابرد، بەڵام دەستەی دادوەری ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا 5 کورسی لە کۆی ئەو 100 کورسییەی دادگاکە بڕیاری لێداوە بۆ کۆتاکان تەرخانبکات.
کاندیدی پێکهاتەکان پێویستە لەو بازنەیە بێت کەلێی نیشتەجێیە
هەر لەو بارەیەوە جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA راگەیاند: "بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران کاندیدی پێکهاتەکان پێویستە لەو بازنەیە بێت کەلێی نیشتەجێیە، هەروەها لەکاتی کێبڕکێ لەنێوان کاندیدی پێکهاتەکاندا کام کاندیدە زۆرترین دەنگی هێنا ئەو کاندیدە سەردەکەوێت".
لەبارەی دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند: "بە نوسراوی رەسمی داوامان لە سەرۆکایەتی هەرێم کردووە کە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکات، بەڵام تا ئێستا لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە وەڵاممان نەدراوەتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێشنیاری بۆ سەرۆکایەتی هەرێم کردبوو کە رۆژی 5-9-2024 وەک رۆژی هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی کوردستان دیاریبکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

