تلیماجی کەرکوک
بیروڕا 05:33 PM - 2024-06-04
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو، یارییەكانی تلیماج هەبوون یاری یاری نەبوو، پێكدادان بوو لەنێوان شارەكانی ئەڵمانیای دێرین. سەد تەگەرە و بەربەست و زنجیر رێیان لە پاڵەوان دەگرت سا فەرموو تێیپەڕێنە و بیبەزێنە، پاڵەون مەگەر هەرقلی دەوران و ئەرستۆی زەمان بێت تا بوێرێ نەبەردی بباتەوە.
بێگومان چارە بۆ یاری بەربەست و دەربازبوون هەبوو. بەم بەربەستە و یاریەکەشی دەگوترا تلیماج و دوو تیم بەرابەریەك بوون. هەموو تەلەفزیۆنەكانی دونیا گەمەكانیان دەگواستەوەو تیڤی رەسمیی عیراقیش تا دوا چۆڕی پارە تێچووی چەندین جار پەخشکردنی قەرەبوو دەكردەوە.
بەڵام ئەم تلیماجە گەمە بوونو لەوڵاتی دوورە دەست و ئیفرەنجی دەقەومان ، لە كوردستانی خۆمان و لە مڕۆی خۆماندا تلیماجی لە گۆشت و خوێن بۆتە سیاسەتێكی راستەقینەو رق و قینی تێكڵكراوە.
وادەبینی بە ئەنقەست بەربەست و تەنگەبەر بۆ هێزی دەربەست و کوردستانیی دروست دەكرێت و تیمی بێخەم دەڵێ فەرموو ئازایەتی و هونەری خۆت بنوێنە.
بۆ زۆر دوور بڕۆین؟
وادەبینی بە ڕاستو چەپدا دەنگی كوردیان لە كەركوك بە هەدەر داو تەخشان و پەخشانیان بە چارەنووسی چارەنووسسانەترین كێشەوە كرد کە کێشەی کەرکوکە. لە دەنگی زۆرینەیان خواردووە ، بەربەستیان بۆ حزبی سەوز دروستكرد.
ئێستاش وا نوقرچی لا كۆلان و سۆشیال سێبەر دەگرن گوایە براوە نەیتوانیوە بیباتەوە و کەیسەکە سەربخات.
ئاخر ئەگەر دەنگی كورد بۆ كورد و بۆ یەكێتی ریزەكانی كورد بوایە كێ منەتی ئێران و تورانی هەڵدەگرت و پێویستمان بە عەرەب و عەجەم دەبوو؟
یانی بەربەست دەبن و لەدوای ئەوەش وەك بینەری یاری تلیماج سەیری دژواری دەكەن.
نموونەی فرەتریشمان هەس لە زۆر کایەی سیاسییدا:
وا دەبینین خواپێداوەو پوشتە و پەرداخی سیاسییە لەجێی عەزیمەت و هیمەت لە نەبەردی و نەبەزی مەسەلەی کورد و کوردستاندا وەك قەومی موسای پێغەمبەر پالی داوەتەوەو دەڵێ موسا خۆتو خوات برۆن و شەڕەكە بكەن و ئێمە قینج لێی دانیشتووین، كە گەمەی راستەقینە تیمی براوەی دیاریكرد خۆی دەكاتە شەریكی دەسكەوتی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئحمی داخوازییەکانی رۆژە رێیەک دەڕوات.
تا هەن بەربەست و بێ دەربەستن، كەچی وەك لەتوانجی ناسیۆنالیستی جاراندا دەگەوترا :
تا دوا سەرباری سوپای فەقیر و فوقەرا شەڕی نەیاری نەتەوە دەكەین، كە تەواوبوون بڵاوەی لێدەفەرموون و پایدۆزی لێ دەکەن.
تلیماج لە گەمەی ئەڵمانا هیچ نەبێ گەمەی پێكەنینو خەنینە، بەڵام لە گەمەی راستەقینەی ماڵماندا بەهەدەر دان و دەرکەوتی خەمینە.
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

