سودانی 500 ملیۆن دیناری دیکە بۆ هەڵەبجە تەرخاندەکات
کوردستان 10:16 AM - 2024-06-09
PUKMEDIA
پرۆژەی دەروازەی شاری هەڵەبجە
لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەرۆک وەزیرانی عیراق 500 ملیۆن دیناری دیکە بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دەروازەی شاری هەڵەبجە تەرخاندەکات
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەسەر داوای ئێمە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڕی یەک ملیار دیناری وەک دیاری پێشەکەش بە هەڵەبجە کرد و لەسەر داوای پارێزگار و قائیمقامی شارەکە پارەکە تەرخانکرا بۆ دروستکردنی پرۆژەی دەروازەی شار و پرۆژەکە کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
"پاش هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەکە دەرکەوت کە پێویستی بە 500 ملیۆن دیناری دیکە هەیە بۆ تەواوکردنی، لەو چوارچێوەیەشدا جارێکی دیکە داوام لە سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد کە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەڵەبجە تەرخانبکات بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆژەکە و ئەمڕۆ لە رێگەی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانەوە ئاگادارکرامەوە کە محەمەد شیاع سودانی رەزامەندی لەسەر ئەو 500 ملیۆن دینارەش وەک دیاری بۆ شارەکە داوە"، چرۆ حەمەشەریف وای وت.
پرۆژەی دەروازەی شاری هەڵەبجە کەبە گوژمەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار تەواودەکرێت، دیاری سەرۆکوەزیرانی عیراقە بۆ شارەکە و لە ئێستادا تەواوی تێچویی پرۆژەکە تەرخانکراوەو دەستبە دروستکردنی پرۆژەکە دەکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی لەماوەی رابردوودا توانرا رەزامەندی وەزارەتی کارەبای عیراق وەربگیرێت بۆ ناردنی ژمارەیەکی زۆر ستونی کارەبا و محاویلە بۆ شارەکە و لە رۆژی 14-3-2024 بهردی بناغهی پڕۆژهی دهروازهی شاری ههڵهبجه دانرا.
پێشتریش هەر بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی سهرۆكوهزیرانی عیراق بڕیاریدا، بڕی 50 ملیار دینار وهك قهرهبووكردنهوهی پارێزگاکەو زیانلێكهوتووهكانی دهستی رژێمی بهعس بۆ ههڵهبجه بنێرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

