دەزگای ئاسایش بکوژێک دەستگیردەکات
کوردستان 09:03 AM - 2024-06-11
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژێکی راگەیاند، کەبەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەوە کەسێکی بریندار کرد و گیانی لەدەستدا و هاوکات پێشینەی تاوانکاری هەیە.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایش کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە تییدا هاتووە: "پاش ئەوەی شەوی رابردوو ٢٠٢٤/٦/١٠ لەنزیک (گۆڕستانی سەیوان) لەشاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو هاوڵاتی دروست دەبێت، دەبێتە هۆی برینداربوونی کەسێکیان لە ئەنجامی بەرکەوتنی چەقۆ لەلایەن بکەری تاوانەکەوە".
ئاماژە بەوەش کراوە: "دوای گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش بە شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتبارێک بەناوی ( ش ، خ ) دەستگیرکراو و دەست بەجێ برینداری ڕووداوەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا، پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و لێکۆڵینەوە لەم دۆسییە بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

