هێرۆ خان ..حزبایەتی لە تەنگانەدا
بیروڕا 09:25 AM - 2024-06-12
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
هێرۆ خان هاورێی ژیان و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلالە، بۆیە ڕەهەندی تێکۆشانی سیاسیی وی مەعلومی هەمووانە، بەڵام بەشی زۆری کارکردنی هێرۆخان لە ڕەهەندە فراوانەکەی سیاسەتی نیشتمانیی و نەتەوەیی دا تەرخانی کەلتور و هونەر و میدیا و چالاکی کۆمەڵایەتی و پرۆژە ستراتیژە مرۆڤدۆستانەکانی بوو، حزبایەتی ئاشکرا و راستەوخۆی ئەو کاتە دەرکەوت و تۆخبۆوە کە لەسەردەمی تەنگژەکاندا هاتە سەرخەت و نەترسانە و بوێرانە داکۆکی لە یەکێتیی و حزبایەتی راستەقینە کرد، بەتایبەتی ئەو کاتەی پیلانگێڕی گەورە لەسەر یەکێتیی تەنگی بە سیاسەت و کوردایەتی هەڵچنیبوو و ئینجا مام جەلالیش بەهۆی نەخۆشییەوە لە پشووی جەنگاوەریدابوو، زۆر بوون ئەوانەی فاتیحایان بۆ نەمانی یەکێتیی دەخوێند و زۆر مودەعی تێزی بەدیلی یەکێتیی و مام جەلالیان دەخستە بازاڕەوە.
جا ئەو کاتە هەبوون لە سامانی ماددی و مەعنەوی یەکێتیان دەخوارد و بە کاریان دەهێنا کەچی پێیان شەرم بوو ناوی یەکێتیی بێنن یان دوو قسەی خێری بۆ بکەن، بە ناوی دیموکراتی و باقوبریقی ترەوە گاڵتەیان بە نەریتی حزبایەتی و شانازی حزبی دەکرد. گوایە حزبایەتی تەسک باوی نەماوە و شەرمە شەڕە پەرۆی بۆ بکەیت. ئا لەو تەنگانەدا هێرۆ خانی حریفی حزبایەتی و دڵسۆزی یەکێتیی بوون دەرسی پێشکەشکرد و دەرکەوت. جگە لە داکۆکییە رەسەن و جەوهەرییەکانی لە بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی لە ئاماژە و ئاڵا و لۆگۆشدا هەمیشە سەربەرزی و سەرفرازی یەکێتیی زەق دەکردەوە. جلی سەراپای سەوز و یەکێتیانەی دەپۆشی و تەنانەت ئۆتۆمبیل و کەرەستەکانی ڤلێکس و قەڵەمیشی سەوز دەکرد. زۆربەمان چالاکییەکانی ئەو کاتەی لە بیرە کە لە کەمپینی هەڵبژاردن و جۆش و خرۆشی جەماوەریدا ئەم جلو بەرگانەی دەپۆشی .
هێرۆ خان هیچ مەجبور نەبوو دوای ئەو مێژووە گەورەی خەباتی سیاسیی و شۆڕشگێری و پێشمەرگایەتی خۆی و دوای ئەوەی هەموو یەکێتیی بە دادە و خوشکی گەورە و مامۆژن بانگیان دەکرد و حورمەتی هاوشانی مام جەلالی هاوسەنگەری هەبوو، ئەم ئاماژە حزبیانە پەیڕەو بکات.
بەڵام تینوتاوی کوردایەتی و تێگەیشتنی قووڵی لەسەر رۆڵی مێژوویی یەکێتیی و رۆڵی بەهاداری حزبایەتی لە تەنگژەکاندا ئەنگێزەی سەوز پۆشی و حزبایەتی بەرچاوی هەڤاڵ هێرۆ بوو.
ئەو لە تەنگژەدا خۆی لە ئەرکی سەرشان نەشاردەوە و ئازایانە و ژنانە و دادانە هاتە کۆڕی سەوزەوە.
بەمەش دەرس و وانەیەکی مەزنی حزبایەتی نیشان داین کە لە تەنگژەدا بێیتە جواب و لە شێنەییدا فراوانتر و نەتەوەیی بڕوانیت.
ئەم وێنەیەی هێرۆخان وێستگەی حزبایەتی ئازایانەی ئەو لە ناو یەکێتیی و کوردایەتی دەردەخات.
بەو بۆنەیەوە یادی لە دایکبوونی پیرۆز بێت و تەمەنی بۆ کورد و یەکێتیی پڕ بەرەکەت بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

