ئاگری پاڵاوگەکەی گوێر کوژایەوەو زیانی چەندین ملیۆن دۆلاری لێکەوتەوە
کوردستان 05:48 PM - 2024-06-13
پەیجی بەرگری شارستانی هەولێر
ئاگرەکەی هەولێر
دوای 20 سەعات ئاگرە گەورەکەی پاڵاوگەی گوێڕ کۆنتروڵکرا و 14 کارمەندی بەرگری شارستانیش برینداربوون و زیانی ماددی زۆریش بەر پاڵاوگەکە کەوتووە و 4 ئۆتۆمبێل و بڕێکی ئێجگار زۆر لە سووتەمەنی لە خەزاندا بوون، سووتا، هاوکات پاش کۆنترۆڵکردنی ئەم ئاگرە ئاگرێکی تر لە سایلۆی کۆنی هەولێر کەوتوەتەوە.
شاخەوان سەعید وتەبێژى بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا لە دوای کۆنتروڵکردنی ئاگرەکە رایگەیاند: "کۆنترۆڵکردنی ئاگری پاڵاوگەکە 20 سەعاتی پێچووە و لەو رووداوەشدا 14 کارمەندیان برینداربوون".
بەرزبونەوەی پلەی گەرما کۆنترۆڵی ئاگرەکەی دواخست
وتەبێژى بەرگریی شارستانیی هەولێر دەشڵێت: "سەرەتا ئاگرى پاڵاوگەکەى گوێر کۆنترۆڵى تەواو کرابوو، بەڵام بەرزبوونەوەى پلەى گەرما و بوونى پاڵەپەستۆ، بووە هۆى ئەوەى ئاگرەکە بگوازرێتەوە و خەزانى دووەمیش ئاگر بگرێت و بسووتێت".
بەگوێرەی بەدواداچوونی PUKMEDIA ، لەو 14 کارمەندەی بەرگری شارستانی کە برینداربوون، 10یان تووشی هەناسەتوندی بوون و دۆخی تەندروستیان تێکچووە و 4 کارمەندەکەی دیکە بەهۆی ئاگرەوە سووتاون و هەموویان رەوانەی نەخۆشخانەکراون.
وتەبێژى بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت: "دوای ماندووبوون و هەوڵێکی زۆر توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و 4 ئۆتۆمبیلی بەرگری شارستانیش سووتاون".
شەوى 12/13ی 6 ، ئاگر لە پاڵاوگەى گوێر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کەوتەوە و 20 سەعات بەردەوامبوو، زیانە ماددییەکانی ئەو رووداوەش بەچەندین ملیۆن دۆلار دەخەمڵیندرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی خەمڵاندن پێکهێندراوە.
ئاگرێکی تر لە سایلۆی کۆنی هەولێر کەوتوەوە
ئەمەش لەکاتێکدایە هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست PUKMEDIA کەوتوە هەر ئەمڕۆ ئاگر لە سایلۆی کۆنی هەولێر کەوتوەتەوەو تیمەکانی بەرگری شارستانی لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنیدان.
لە شەش مانگی رابردوودا لەسنوری پارێزگای هەولێر نزیکەی ٤٣٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە، کە دیارترینیان سوتانی ماڵ و ئۆتۆمبێل و شوێنە گشتییەکان بووە و زۆرترین رووداوی ئاگرکەوتنەوەش لەمانگی نیساندا بووە، کە ١٠٤ حاڵەت بووە، ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوێنێوە ئاگر لە پاڵاوگە و کۆگایەکی قیر لە نزیک هەولێر کەوتوەتەوەو پاش ٢٤ سەعات هێزەکانی بەرگری شارستانی هەولێر توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

