ئاسایش دەستبەسەر کارگەیەکی پێکەوەنانی ئۆتۆمبێلدا دەگرێت
کوردستان 08:11 PM - 2024-06-13
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستبەسەر کارگەیەکی پێکەوەنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە دەگرێت و دەستگیرکردنی (١٠) تۆمەتباریش ڕادەگەیەنێت.
لە ڕاگەیەدراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاندووە: "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و چاودێری وورد، لەچالاکییەکەدا ڕۆژی ٢٠٢٤/٦/٢ بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بازگەکان، توانیان لەناوچەی ( چیمەن ) نزیک شاری کەرکوک، دەستبگرن بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنان و لەحیمکردنەوە، کە (١٧) ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوەی تێدابوو، بەڕێگای نایاسایی لەشاری بەسرەوە هێنرابوون و تۆمەتباران بەنیازبوون دوای چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە کوردستان ساغیبکەنەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکران".
ئاماژە بەوەش کراوە: "لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی( ٢٤٠ )لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

