ئاگرێکی دیکە لەهەولێر کەوتەوە و 4 ئۆتۆمبێلی میکسەر سووتان
کوردستان 10:48 AM - 2024-06-14
PUKMEDIA
شوێنی رووداوی ئاگرەکەی ئەمڕۆی هەولێر
ئەمڕۆ 14ی6 ئاگرێکی دیکە لە هەولێرکەوتەوە و 4 ئۆتۆمبێلی میکسەری چیمەنتۆ کەوتەوە, کە ئەمە چوارەمین رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە سێ رۆژی رابردوودا لەهەولێر روویان داوە.
بەپێی زانیارییەکانی بەرگری شارستانی هەولێر ئاگرەکەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی گەزنە _ هەولێر بووە، شوێنی ئاگرەکە کارگەیەکی ئامادەکراوی چیمەنتۆیە و هیچ زانیاریەک لەبارەی زیانەکانی بەرەسمی رانەگەیەندراوە. جگە لە سووتانی پووش و پەڵاش و لەگەڵ ھەبوونی (٢٠) ئۆتۆمبێلی میكسەر تەنیا ( ٤ ) ئۆتۆمبێلی میکسەر سووتان.
هاوکات هەر شەوى 12/13ی 6 ، ئاگر لە پاڵاوگەى گوێر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کەوتەوە و 20 سەعات بەردەوامبوو، زیانە ماددییەکانی ئەو رووداوەش بەچەندین ملیۆن دۆلار دەخەمڵیندرێت، لەهەمانکاتدا هەر دوێنێ ئاگر لە سایلۆی کۆنی هەولێر کەوتوەتەوەو شەوی رابردووش ئاگر لەکۆتا نهۆمی باڵەخانەی تولیب لە هەولێر کەوتەوە.
لە شەش مانگی رابردوودا لەسنوری پارێزگای هەولێر نزیکەی ٤٣٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە، کە دیارترینیان سوتانی ماڵ و ئۆتۆمبێل و شوێنە گشتییەکان بووە و زۆرترین رووداوی ئاگرکەوتنەوەش لەمانگی نیساندا بووە، کە ١٠٤ حاڵەت بووە، ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوێنێوە ئاگر لە پاڵاوگە و کۆگایەکی قیر لە نزیک هەولێر کەوتوەتەوەو پاش ٢٤ سەعات هێزەکانی بەرگری شارستانی هەولێر توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

