یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکرێت
کوردستان 11:15 PM - 2024-07-09
PUKMEDIA
باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 11ی7ی 2024 ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی بکات و بەتەمەنترین ئەندامیش سەرۆکایەتی ئەو کۆبوونەوەیە دەکات.
ئیدارەی کەرکوک پێکدەهێندرێت
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەیانێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە ڕایدەگەیەنێت:" رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام بەڕێوەدەچێت".
"لەئەنجامی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان گەیشتین بە ڕێککەوتن لەسەر پێکھێنانی ئیدارەی کەرکوک"، سەرۆکوەزیرانی عیراق وادەڵێت.
سودانی داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکات کە ھاوکار بن بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی گفتوگۆی لەسەر کراوە، هەروەها لە راگەیەندراوەکەى سەرۆکوەزیرانى عیراقدا هاتووە، دوای ئەوەی حکومەتی فیدراڵی سەرکەوتوو بوو لە رێکخستنی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ پارێزگاکان، بە پارێزگای کەرکوکیشەوە، کە لەساڵی 2005ـەوە ئەم هەڵبژاردنانەی تێدا ئەنجام نەدراوە، چەند جارێک وتوێژی سیاسی بە سەرپەرشتی ئێمە ئەنجامدرا، لە نێوان ئەو هێزانەی کە براوەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکەن و چەند جارێکی تر لە رێگەی لیژنەیەکەوە کە بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنرا.
یەکێتی 5 کورسی پارێزگای کەرکوکی بەدەستهێناوە
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق رۆژی 18ی 12ی 2023 لە 15 پارێزگا ئەنجامدرا و لەئێستاشدا تەنها پارێزگای کەرکوک ماوە کە ئەنجومەنەکە کارابکرێت و کەسێکیش بۆ پۆستی پارێزگاری شارەکە دەستنیشان بکرێت کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن بە مافی خۆی دەزانێت پۆستی پارێزگاری شارەکە وەربگرێت.
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە کە لەنێوان یەکێتی و شیوعی بوو، لە کەرکوک زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پارێزگاکە بەدەست هێناوەو هێزی یەکەمی هەموو پێکهاتەکانە و خاوەنی 157 هەزار و 639 دەنگە، کە دەکاتە 43٪ دەنگەکانی ئەو پارێزگایەو 5 کورسی بەدەستهێناوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

