ئەندامێک: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کلیلی چارەسەری کێشەکانە
کوردستان 11:29 AM - 2024-07-10
PUKMEDIA
قەڵای کەرکوک
لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عیراق، ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوک یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراقیش لە پشکی کەرکوک دەڵیت: "لە یەکەم کۆبوونەوەدا جگە لە سوێند خواردنی
یاسایی ئەندامانی ئەنجومەن، بڕیارە چەند پێشنیارێک لەبارەی پێکهێنانی ئەنجومەنەکە
و دەستنیشانکردنی پارێزگارێک بۆ شارەکە تاوتوێ بکرێت، کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە
کلیلی چارەسەری کێشەکان".
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک
بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت، چونکە یەکەمین دەنگی هێزە سیاسییەکان بووە لە شارەکە و هەوڵیداوە
ئەنجومەنی پارێزگاکە بە رێککەوتنی سیاسی پێکبهێندرێت، کە گوزارشت لە سەرجەم لایەنە
براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکە بکات.
یەکێتی داوای کۆبوونەوەی کردووە
سەباح شێخ حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
فراکسیۆنی یەکێتی لە پشکی کەرکوک بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"پێشتر چەند جارێک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕێگەی نوێنەرەکانیەوە لە بەغدا داوای لە سەرۆکوەزیرانی
عیراق کردووە کە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام بدرێت، لە
ئێستاشدا کە سەرۆکوەزیران بڕیاری داوە سبەینێ پێنجشەممە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە
ئەنجام بدرێت، ئێمەش پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین".
"دوای نزیکەی
حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دا، لە ئێستادا تەنها
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نەیتوانیوە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات و پارێزگارێک
بۆ شارەکە دیاریبکات، ئاواتەخوازین ئەم کۆبوونەوەیە کلیلی کردنەوەی کێشەکان بێت و ئیدارەی
شارەکە لەو چەقبەستووییە رزگاربکات"، سەباح شێخ حەبیب وادەڵێت.
راشیگەیاند: "چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی
سبەینێی ئەنجومەنی پارێزگاکەدا جگە لە سوێندخواردنی ئەندامانی ئەنجومەن، چەند
پێشنیارێک لەبارەی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکە و دەستنیشانکردنی پارێزگاری
شارەکە تاوتوێ بکرێت".
ئیدارەی کەرکوک پێکدەهێندرێت
ئەمەش لەکاتێکدایە نووسینگەی
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەیانێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی
رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە رایدەگەیەنێت:" لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیران، رۆژی
پێنجشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام
ئەنجام دەدرێت".
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA لەوانەی تائێستا سوێندی یاساییان خواردووە، پەروین فاتیح کە لە فراکسیۆنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بەتەمەنترین ئەندامە و سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات،
هەرچەندە چاوەڕوان دەکرێت راکان جبوری کە تائێستا سوێندی یاسایی نەخواردووە، ئەگەر
سوێندی یاسایی بخوات دەبێتە بەتەمەنترین ئەندام و سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات.
"لە راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیراندا ئاماژە بەوەشکراوە: "لەئەنجامی
گفتوگۆی نێوان لایەنەکان، سەرۆکوەزیران بڕیاری ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی داوە و لایەنەکان هاوڕابوون لەسەر پێکھێنانی ئیدارەی کەرکوک".
یەکێتی 5 کورسی پارێزگای کەرکوکی بەدەستهێناوە
دوای 18 ساڵ رۆژی 18ی 12ی
2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاکانی عیراقدا بەڕێوەچوو کە 15 پارێزگای لەخۆگرتبوو، لەئێستاشدا تەنها
پارێزگای کەرکوک ماوە کە ئەنجومەنەکە کارابکرێت و کەسێکیش بۆ پۆستی پارێزگاری
شارەکە دەستنیشان بکرێت کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن
بە مافی خۆی دەزانێت پۆستی پارێزگاری شارەکە وەربگرێت.
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و
ئیرادەمانە کە لەنێوان یەکێتی و شیوعی بوو، لە کەرکوک زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی
پارێزگاکە بەدەست هێناوەو هێزی یەکەمی هەموو پێکهاتەکانە و خاوەنی 157 هەزار و 639
دەنگە، کە دەکاتە 43٪ دەنگەکانی ئەو پارێزگایەو 5 کورسی بەدەستهێناوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

