ئاسایش تۆڵەی شەهید جوامێر دەکاتەوە
کوردستان 12:56 PM - 2024-07-15
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم، تۆڵەی شەهید جوامێر دەکاتەوە و موڵگەکانی داعش لە سنووری قەزای داقوق خاپوور دەکات.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاند: "لەسەر بنەمای زانیاری ووردی هەواڵگری پاڵپشت بە لێکۆڵێنەوەکان لەگەڵ تیرۆرستی دەستگیرکراو، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی هێزە ئەمنییەکانی عیراق، پاش دیاریکردنی حەشارگە و مۆڵگەکانی داعش لەسنوری (چیای زەمبور)ـی قەزای داقوق لەڕۆژی ٢٠٢٤/٧/١٤ بۆردومانکران و لەئەنجامدا سەرجەم تیرۆرستان لەناوبران و مۆڵگەکانیان بەتەواوی خاپوورکران".
"ئەم چالاکییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراق و فڕۆکە جەنگییەکانی عیراق بەفڕۆکەی (F-16) ئەنجامدرا، لەهەمان ڕۆژدا لەتۆڵەی شەهید جوامێر عەزیز کرایەوە"، راگەیەندراوەکەی ئاسایش وادەڵێت.
ئەوەش هاتووە: "دوای ئەوەی لەناحیەی قەرەهەنجیر (دوو ) چەکداری داعش ڕووبەڕوی هێزەکانمان بوونەوە و تیرۆرستێک کوژراو و چەکدارێکی داعش بە برینداری دەستگیرکرا، دەستبەجێ لەئەنجامی تۆڵەی شەهید جوامێر و سەرجەم شەهیدانی پاراستنی خاکی کوردستان ئەم ئۆپراسیۆنە گرنگە ئەنجامدرا، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان لەهەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ئاسایش و ئارامی کوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

