(تا بڵێن شێخ عابدە)
بیروڕا 04:53 PM - 2024-07-16
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
چاوی پڕ فرمێسکە و دەستی سوورە بە خوێنی قوربانییەکان.
ئەمە وەسفی حاڵی چیرۆک و داستانەکانی میلۆدراما نییە، ئەمە وەسفی کۆمیدیای سیاسییە لە کوردستانی رەسمی بە بەشە ساغنەبۆوەی کەرکوکیشەوە.
بە بەیان و بەلاغ و لێدوان بێ هیچیان نەهێشتۆتەوە، نیشتمانپەروەری عەیار بیست و چوارن و لە حەیسیاتی قەومی و ئیحساساتی وەتەداشیدا لێیان دەرژێ و دەتوانن بەشی خەڵکیش بدەن.
ئەمما عەرەب گوتەنی شەیتان لە وردەکاریدایە.
دایمە و دەرهەم بۆ بەشی میدیای زەبەلاحی رەسمی و میدیایی پەناوپەسێوی تۆرە کۆمەڵایەتییە کۆنترۆڵکراوەکان شرۆڤەکاری دەمامکدار و نەناسراو و راوێژکار و ، کابرای سنەیی گوتەنی (ئەلقابگەل شیرینیان)، هەس کە تۆمەت ببەشنەوە و ئۆپراسیۆنی پەخشاننووس و گاڵدانی زانیاری ناڕاست و نا دروست لەسەر نیشتمانەکەیان بەڕێبکەن.
وەک باشچاوشی قەدیم و یوزباشی دیوان سالاری و مەسلەکی رەعایای مەملکەت بە گرت دەدەن و دوایش لە مەخفەر شەفاعەتی رەسمیان بۆ دەکەن. ژێر بە ژێر سەد کەینو بەین دەکەن و لە بەردەم کامێرای لۆکاڵی نیشتمان (سەر مەقالە)ی کولاچکراو ریز دەکەن.
شێخ رەزای تاڵەبانی وتویەتی: (تا بڵێن شێخ عابدە و نانوێ بە شەو)
چاوت پڕ فرمێسکە ڕاستە، روخسارت خەمینە بێ گومان وایە ، ئەمما دڵ کاری پەنهانە و خوا خۆی دەزانێ چی تیا دەگوزەرێ؟ سیاسەت لەسەر نییەتی دڵان نەکراوە و کرابێتیش کێ سۆنەری هەڵسەنگاندنی لایە تا بزانێت نیەتی باش کرداری خراپ ڕایی دەکات ، یاخود کوێرایی دایە هەروای لێ دەزانێ؟
چاوت فرمێسکە و روخسارت خەمین، بەڵام دەستت بۆ وا گوشیووە و پەنجەکانت بۆ وا خوێناوییە و ئەم پاسارییە جوانەی باخچەی نیشتمان بۆ وا زەبونە و خەریکە بە دەستت دەفلیقێتەوە؟
ئەمە چۆن دەبێ ئەزبەنی !؟
لە کوێ بەرژەوەندی دوژمن بخوازێ و لە چی جێیەک نەیار داشی سوار بێت تارمایی تۆی لێیە. ئیتر چۆن باوەڕ بە زاری شیرینت بکەین؟
لەم سودفە و رێکەوتە کە وەک درامای پڕ هەیەجان و ململانێ لە بن هەر دەبابەیەک کلاشێکی تۆ ئاسەواری هەماهەنگییە، لە هۆڵی چۆلی دوای هەر کۆبوونەوەیەک لەسەر مێزەکان سەرەقەڵەمی ئیمزا و لەناو زبڵدانی گۆشەی ژوورەوە ڕەشنووسی ڕێککەفتن و هەماهەنگی و پاشقولگرتنت بەجێماوە.
ئەمە بەزمە لە کەرکوک تا سەرتاسەری وڵات.
خەڵک وردەکارە و سەلیقەی بەرزی وای هەیە بە جۆرێک دەتوانێت کاغەزەکان بە تیپ و سیکۆتین پێکەوە بنووسێنێ و شتەکان پێکەوە گرێبدات، ئیتر لۆمە و گرمۆڵە و گلەیی لەپای چی؟
لە هەر کوێ ویست و بەرژەوەندییەکی کەمی میللەت هەبێ ئێوە یان بە قەرز و قست مەحفی دەکەنەوە یان بە (نابێ و ناکرێ)ی دەنگی بەرز جەنگی مەغلوبەی لەسەر بەرپا دەکەن و سەرەنجام وای دەنوێنن هەموو شتەکان دیزاین کراوە و گوایە گەلەکۆمەکێمان لێ کراوە.
برا سواری سەری خەڵک دەبن و پێتان سەیرە کۆمەڵانی خەڵک نوزەیەکیان لێ پەیدا بووە و غیرەتێکیان داوەتە بەر خۆیان کە چیتر ستەم و زوڵمی ڕەها قبوڵ نەکەن ؟
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

