گروپێکی مەترسیداری تاوانی ئەلکترۆنی دەستگیر دەکرێت
کوردستان 08:15 PM - 2024-07-17
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایش هەرێم دەستگیرکردن و هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی مەترسیداری تاوانی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیەنێت، کە زیاترلە (٢٥٠) کەسیان کردوەتە ئامانج لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاند: "دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانیان ئەندامێکی سەرەکی باندەکە دەستگیربکەن، ئەم باندە داواکراون لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و پۆلیسی نێودەوڵەتی ( ئینتەرپول)ەوە، لەسەر سکاڵای ژمارەیەکی زۆر لە قوربانیانی ئەم باندە کەبەشێوەی گرووپ کاریان کردووە لە دەرەوەی ووڵات، بونەتەهۆی هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ژیانی ٢٥٠ کەس" .
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا ئەندامی سەرەکی باندەکە بەناوی ( پ،ئ،ح ) بەئامانج بگرن و لە تورکیاوە بە پلانێکی تۆکمە بیگەڕێننەوە شاری سلێمانی و دەستبەجێ دەستگیری بکەن، هاوکات لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار زیاتر لە ٢٥٠ کەسی لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە فریوداوە، باندەکە کەسانی خاوەن پێگەو و سەرمایەدار و بەتەمەنی کردۆتە ئامانج و بڕی سەد بۆ سەد و پەنجا هەزار دۆلاری لە ڕێگەی هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکان وەرگرتووە، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی ( ٢ )لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

