ئەندامێکی ئەنجومەن: بێ یەکێتی هیچ بڕیارێک لەکەرکوک سەرکەوتوونابێت
کوردستان 01:09 PM - 2024-08-05
PUKMEDIA
پارێزگای کەرکوک
بەپێی یاسا تەنها شەش رۆژ لەبەردەم لایەنەکانی کەرکوکدا ماوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکە، ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت: "یەکێتی دەنگی یەکەمی شارەکەی بەدەستهێناوەو هیچ بڕیارێکی سیاسی بەبێ یەکێتی لەکەرکوک سەرکەوتوو نابێت".
د. ئەحمەد فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان لایەنەکاندا نییە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە، بەڵام هیچ لایەنێک ناتوانێت بەبێ یەکێتی هیچ پرسێکی سیاسی لەشارەکە یەکلا بکاتەوە".
"هەتا 11ی مانگ کات ماوە لەبەردەم لایەنەکان بۆ ئەوەی حکومەتی خۆجێی کەرکوک پێکبهێنرێت، هاوکات هەوڵەکانی یەکێتی بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنەکەش بەردەوامی هەیە و هەفتەی رابردوو لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆبونەوەکەمان دواخست، ئەگەر نا فراکسیۆنی یەکێتی و بابیلۆن و چەند ئەندامێکی دیکە ئامادەی کۆبونەوە بون و دەتوانرا کۆبونەوەکە ئەنجامبدرێت"، د. ئەحمەد فاتیح وای وت.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت: "یەکێتی هەر لەسەرەتاوە، پێش ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان داوای کرد، کە کورد بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکە بکات، بەڵام هەندێک لەلایەنە کوردییەکان ئەو داوایەی یەکێتییان رەتکردەوە، ئەو بارودۆخەی ئێستاش لەکەرکوک دەبینرێت، پەیوەندی بەو یەکدەنگ نەبونەی کوردەوە هەیە، کەیەکێتی لەگەڵیدا نەبووە".
رۆژی 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 15 پارێزگای عیراق ئەنجامدرا و لەماوەی 9 مانگی رابردوودا تەنها پارێزگای کەرکوکە کەنەتوانراوە حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە پێکبهێنرێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش کەبە بەدەستهێنانی پێنج کورسی یەکەمی لایەنەکان بوو، تەئکید لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکە لەسەر بنەمای کاری پێکەوەیی و پێکەوە ژیان دەکاتەوەو وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری شارەکە بە ئیستحقاقی هەڵبژاردنی خۆی دەزانێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

