کۆمسیۆن تیروپشک بۆ ژمارەی حزب و کاندیدەکان دەکات
کوردستان 01:54 PM - 2024-08-09
PUKMEDIA
هەڵبژاردن
کۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت: "سبەینێ تیروپشک بۆ ژمارەی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکەکەسییەکان دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاندووە: "سبەینێ شەممە ١٠-٨-٢٠٢٤ سەعات ١٠ی بەیانی لە هەولێر تیروپشك بــۆ ژمارەی هاوپەیمانی و حزب و كاندیدە تاكەكەسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت".
هاوکات لەراگەیەندراوێکی دیکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران رایدەگەیەنێت: "سێ لیژنە بۆ سەرپەرشتیکردنی بازنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردن پێکهێنراوە".
دوو هاوپەیمانێتی و 10 حزب و 85 کاندیدی سەربەخۆ بەشداردەبن
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA هەتا ئێستا دوو هاوپەیمانێتی و 10 حزب و 85 کاندیدی سەربەخۆ لەچوارچێوەی 139 لیستی هەڵبژاردندا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ناوی خۆیان لە کۆمسیۆن تۆمارکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا 19 کاندیدی پێکهاتەی مەسیحی و 20 کاندیدی تورکمان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ناوی خۆیان تۆمارکردووە.
یەکێتی ژمارە 129ی پێدراوە
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە 172 كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەکات کە لهو ژمارهیه 72 كاندیدیان له بازنهی سلێمانی و 64 كاندیدیشیان له بازنهی ههولێر و 30 كاندیدیشی له بازنهی دهۆكهو بازنهی ههڵهبجهش 6 كاندیدی ههیه.
رۆژی 8-4-2024 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانێتی و حزب و کاندیدەکان کرد و لەو چوارچێوەیەشدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک حزبێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و ژمارە 129ی پێدراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

