یه‌كێتی پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌خاته‌وه په‌رله‌مان
کوردستان 05:46 PM - 2024-08-15
PUKMEDIA
، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، مەزاری شەهیدان لە هەڵەبجە
هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ و فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ كۆتایی هێنان به‌پرسی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌دانیشتنه‌كانی داهاتووی نوێنه‌ران ئه‌و پرسه كۆتایی پێبێت، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش ده‌ڵێت:"سه‌رجه‌م رێكاره یاسایی و ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌و پرسه كۆتایی هاتووه‌و ته‌نها ده‌نگدانی كۆتایی ماوه".
رێكاره یاسایی و ئیدارییه‌كان كۆتایی هاتووه
چرۆ حه‌مه شه‌ریف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "وه‌ك چۆن پێشتر فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردبوو، ئێستاش سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڵێنیان له‌لایه‌نه‌كانی عیراق وه‌رگرتووه بۆ ده‌نگدان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین تا ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه".
"راسته هه‌ندێك لایه‌ن ناوی شوێنی تریان له‌پاڵ هه‌ڵه‌بجه‌دا هێناوه بۆئه‌وه‌ی ببنه قه‌زا یان پارێزگا، به‌ڵام بۆ پرسی به‌پارێزگابوون هه‌ڵه‌بجه سه‌رجه‌م رێكاره یاسایی و ئیدارییه‌كانی ته‌واو كراوه‌و ته‌نها ده‌نگدانی كۆتایی ماوه"، چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف وایوت.
به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه چاوه‌ڕوانی خوێندنه‌وه‌ی سێهه‌مه
پێشتر له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی یه‌كێتی پڕۆژه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه خراوه‌ته كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆكراوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌دانیشتنه‌كانی داهاتووی نوێنه‌رانیشدا خوێندنه‌وه‌ی سێهه‌م و كۆتایی بۆ بكرێت.
لهسهردانهكانیدا بۆ به‌غداو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عیراقییه‌كاندا، سه‌رۆك بافڵ تیشكی خستووه‌ته سه‌ر پرسی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌ركرده عیراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: "به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستكه‌وتێكی بچوكه بۆ ئه‌و قوربانییه گه‌وره‌یه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له‌پێناو عیراقێكی دیموكراسیدا داویانه‌و پێویسته لایه‌نه عیراقییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئه‌و پرسه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان كۆتایی پێبهێنن".
هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان پرسە چارەنوسسازەکانی راگرتووە
لەو بارەیەشەوە چرۆ حەمەشەریف رایگەیاند: "فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پشتیوانمانن، بەڵام پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان زۆربەی پرسە چارەنوسسازەکانی راگرتوەو چاوەڕواندەکەین پاش هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان راستەوخۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخەینە دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە".
154 ساڵ به‌سه‌ر به قه‌زابوونی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1869 ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها رژێمی دیكتاتۆری پێشووی عیراق له ساڵی 1988 دا، گه‌وره‌ترین تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ئه‌نجامدا كه كیمیابارانكردنی شاره‌كه بوو كه تێیدا زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هیدبوون، ئێستاش به‌هه‌وڵی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عیراق له‌هه‌وڵی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌دایه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

