پارێزگاری کەرکوک: لەگەڵ ئەنجومەن وەک یەک تیم خزمەت دەکەین
کوردستان 11:43 AM - 2024-08-18
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
بەئامادەبونی پارێزگاری کەرکوک، محەمەد ئیبراهیم حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستبەکاربوو، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا رێبوار تەها رایگەیاند: "ئامانجمان پێکەوە ژیانە لە کەرکوک و وەک یەک تیم خزمەتی کەرکوکییەکان دەکەین".
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند: "پشتیوانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەبین بۆ راپەڕاندنی کارەکانی و هەوڵدەدەین وەک یەک تیم لەپێناو خزمەتکردنی کەرکوکییەکان کاربکەین، ئامانجمان پێکەوە ژیان و کارکردنە لە شارەکەو کەلە رابردووشدا پێکەوە ژیان لە شارەکەدا رەنگدانەوەی زۆری هەبووە".
"جیاوازی ناکەین لەنێوان پێکهاتەکاندا لەخزمەتکردن، مژدە دەدەینە کەرکوکییەکان کەتیمی حکومەت و ئەنجومەن یەک ئامانجیان هەیە، کە خزمەتکردنی خەڵکی کەرکوکە، داواش لەئەنجومەنەکە دەکەم، پشتیوانمان بن بۆ راپەڕاندنی کارەکانمان و خزمەتکردن، بۆئەوەی کەرکوک بکەین بەیەکێک لەشارە جوان و پێشکەوتووەکانی عیراق"، رێبوار تەها وای وت.
سەرۆکی ئەنجومەن: لەئاست چاوەڕوانی خەڵکی کەرکوک دەبین
پاشان محەمەد ئیبراهیم حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند: "لەداهاتوویەکی نزیکدا بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن پۆستە ئیدارییەکانی دیکەی شارەکە لەنێوان پێکهاتەکاندا پڕدەکرێتەوەو لەمڕۆوە کەرکوک مێژوویەکی نوێ تۆماردەکات".
"ئەنجومەنەکە کاردەکات بۆ زیاتر پەرەپێدانی پێکەوە ژیان و خزمەتی هاووڵاتیان، لەم چوارچێوەیەشدا پشتیوانی خۆمان بۆ پارێزگاری کەرکوک دەردەبڕین و هاوکاری دەبین لە راپەڕاندنی ئەرکەکاندا، خەڵکی کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە کەلە ئاست پێشبینییەکانیاندا دەبین"، محەمەد ئیبراهیم وای وت.
رۆژی شەممە 10ـی 8ـی 2024، لە بەغدا، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو، تێیدا رێبوار تەها سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە پشکی کورد وەک پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا، هەروەها محەمەد حافز لە پشکی عەرەب بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

