ئاسایش تیرۆرستێک دەستگیردەکات
کوردستان 08:35 PM - 2024-08-19
PUKMEDIA
ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڵگە ڤیدیۆیی دانپێدانانی ئەو تیرۆریستەی د*اع*ش کە لە قەرەهەنجی دەستگیرکرا بڵاودەکاتەوە کەزیاترلە (٢٥)ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی کردوەتە ئامانج.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ناردووە رایگەیاند: "دوای ئەوەی ٢٠٢٤/٧/١٤ ڕووبەڕوبوونەوەیەکی چەکداری لە نێوان ژمارەیەک تیرۆریستی د*ا*ع*ش لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش لەناحیەی قەرەهەنجیری سەربە پارێزگای کەرکوک روویدا، لەڕووبەڕووبوونەوەکەدا (جوامێر عەزیز ڕەشید )کارمەندی ئاسایش شەهیدبوو و کارمەندێک برینداربوو، هاوکات تیرۆریستێکی د*ا*ع*ش کوژراو و تیرۆریست ( حەیدەر کەریم )بەبرینداری دەستگیرکرا و دەستبەجێ لەتۆڵەی شەهید (جوامێر عەزیز) بەفڕۆکەی جەنگی (F-16)مۆڵگەکانی تیرۆریستان لەچیای زەمبوور خاپوورکران، ئۆپراسیۆنەکە بەهامەهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسێونەکانی ئاسایش و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و (خليه مكافحه الارهاب) و بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک ئەنجامدرا".
"دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تیرۆریستی دەستگیرکراو دانی بەچەندین تاواندا ناوە و بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسێونەکانی ئاسایش سەرجەم بەڵگە ڤیدیۆ و زانیاری لەسەر کردە تیرۆریستیەکانیان بڵاودەکاتەوە، کە زیاتر لە (٢٥) ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و کوردستانیان کردوەتە ئامانج، جێگەی مەترسی بوون بۆ هاوڵاتیانی سنووری کەرکوک و دەوروبەری"، لەراگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە.
ئاماژە بەوەش کراوە: "هەر لەئەنجامی دانپێدانان و لێکۆڵینەوەکان هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسێونەکانی ئاسایش، توانیان لەکەرکوک تیرۆریست (عەلی عەبدوڵڵا) دەستگیربکەن و دواتر لەناوچەی ڕەشاد تیرۆریست (مخلف زگاع ئەلگاقوڵی) دەستگیربکەن، هاوکات لە ئۆپراسێونێکی تردا لەناحیەی قەرەهەنجیر و گوندی چیمەن تیرۆریستان(زيدان خلف الياس و نزهان زيدان خلف)دەستگیرکران، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەختە و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان پارێزگای هەڵەبجە تیرۆریست(علاء شجاعی)لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکان دەستگیرا و سەرجەم تیرۆریستان ڕووبەڕووی یاسایان کرانەوە، لەئێستادا هەر(٦) تیرۆریست بەماددەی(٢)ی تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

