دادگای فیدراڵی دوو سكاڵا لەبارەی كەركوكەوە رەتدەكاتەوە
کوردستان 10:13 AM - 2024-08-20
PUKMEDIA
كەركوك
دادگای فیدراڵی دوو سكاڵای رەتكردەوە كەلەلایەن حەسەن تۆران و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، هاوكات لەلایەن راكان جبورییەوە وەك بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەن ئاڕاستەیان كرابوو لەبارەی دەركردنی فەرمانی سالاری بۆ پوچەڵكردنەوەی ئەنجامی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و دەرەنجامەكانی.
لەوەڵامی سكاڵاكانی راكان جبوری و حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی و سەوسەن عەبدولواحید شاكر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، كە لەسەر سەرۆككۆماری عیراق، لەبەرامبەر دەركردنی مەرسومی كۆماری بۆ پارێزگای نوێی كەركوك و ئەو (9) ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تۆماریان كردبوو، لەبەرامبەر هەڵبژاردنی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك، تیایدا داوایان كردبوو، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بەبڕیارێكی سالاری دانیشتنەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و دەرەنجامەكانی پوچەڵبكاتەوە.
دادگای باڵا فیدراڵی عیراق لە وەڵامی داواكەیاندا نوسیویەتی: "دوای وردبینیكردن لە داواكاری دەركردنی فەرمانی سالاری لەلایەن دادگاوە، دەركەوت داواكە هیچ سیفەتێكی پەلەكردنی تیادانییەو هیچ حاڵەتێكیش لە ئارادانیە پێویست بەبڕیارێكی لەوشێوەیە بكات، بەوهۆیەوە داواكە رەتدەكەینەوە".
لە وەڵامەكەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە: "ئەگەر دادگا بڕیاری سالاری لەو شێوەیە دەربكەین، واتای ئەوەیە كە دەستوەردانی پێشوەختەمان كردوە لەداواكە هەروەها رای پێشوەختی خۆمان وتووە لەپێشتردا".
ئێوارەی 10ی ئاب 2024 لە هۆتێل رەشید لەبەغدا بەبەشداری هەریەك لە فراكسیۆنەكانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە-ی (یەكێتیی نیشتمانیی و حزبی شیوعی) و هاوپەیمانی قیادە و فراكسیۆنی عروبە و فراكسیۆنی بابلیۆن، هەریەك لە رێبوار تەها وەك پشكی كورد بە پارێزگاری كەركوك و محەمەد حافز لە پێكهاتەی عەرەبی شارەكە بە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردران و پڕۆسەكە بە دەنگی 9 ئەندامی ئەنجومەنەكە لە كۆی 16 ئەندام یەكلاكرایەوە كە لەرووی یاسایی و نیسابەوە 50+1 و تەواو بووە، هاوكات 7 ئەندامی دیكەش بەشدارییان نەكرد كە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانی تیدابوو.
بۆ خوێندنەوەی یەكەم بڕیاری دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە كلیك لەم لینكە بكە...
بۆ خوێندنەوەی دووەم بڕیاری دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە كلیك لەم لینكە بكە...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

