ئاسایش تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات

کوردستان 02:45 PM - 2024-08-21
ئاسایشی هەرێم  دەزگای ئاسایشی هەرێم

ئاسایشی هەرێم

ئاسایش

ئاسایشی هەرێم تۆمەتباری گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەك بە رووداوی هاتوچۆ، بەماوەی كەمتر لە ١٢ سەعات دەستگیر دەكات.

لەراگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتباری گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەك بە رووداوی هاتوچۆ، بەماوەی كەمتر لە ١٢ سەعات دەستگیر كرد كە شەوی رابردوو سەعات ٣ لە ئەندەرپاسی (پردی كۆبانی) لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك لە هاووڵاتییەك دەدات و بەجێی دەهێڵێت، دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی". 

ئەوەش راگەیەندراوە: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٨/٢١ تۆمەتباری رووداوەكە بەناوی (أ، ن ، ف) دەستگیركراو رووبەڕوی یاسا كرایەوە".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە