پارێزگاری كەركوك: ماڵی هیچ هاووڵاتییەك ناڕوخێندرێت
کوردستان 09:50 PM - 2024-08-21
PUKMEDIA
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت: "ماڵی هیچ هاووڵاتییەكی كەركوك ناڕوخێنین، بەڵكو رێكارەكانمان تەنها ئەو دەڵاڵانە دەكەنە ئامانج كە دەست بەسەر دۆنمەكاندا دەگرن و پلان بۆ فرۆشتنی دادەنێن"، دەشڵێت: "چیتر بەرامبەر بەوكەسانە بێدەنگ نابین كە ناهێڵن زەوییەكان بكرێنە پڕۆژەی خزمەتگوزاری نوێ و قوتابخانە و بنكەی تەندروستی لە كەركوك".
بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "لە میانەی بەدواداچوونەكانیدا بۆ كاری دامودەزگا رەسمی و خزمەتگوزارییەكان لە كەركوك، پارێزگاری شارەكە پشتراستی كردەوە كە ئیدارەی كەركوك ماڵی هیچ هاووڵاتییەكی كەركوك ناڕوخێنێت، بەڵكو رێوشوێن هەیە كە دەڵاڵ و دزەكان دەكاتە ئامانج كە دەست بەسەر دۆنمی زەویدا دەگرن و دەیبڕن بۆ فرۆشتن بۆ ئەوەی هەژاران تێوەگلێنن".
دەشڵێت: "ئێمە رێگا نادەین دەڵاڵی زەوی و مافیاكان خراپ بەكارهێنانی سامانی گشتی بكەن بۆ دەستكاریكردن و ئیستغلالكردنی بەرژەوەندی هاووڵاتیانی بەشەرەف و خەڵكی هەژار، بۆ ئەوەی زیانیان پێ بگەیەنن".
لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە: "كە ئێمە رێنماییمان داوەتە فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك و لیژنە پەیوەندیدارەكانمان ئاگادار كردووەتەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو باندانەی كە دەست درێژی دەكەنە سەر زەوییەكانی دەوڵەت، چیتر بێدەنگ نابین بەرامبەر ئەو نەفس نزمانە كە زەوییان دابڕیوە بۆ ئەوەی نەكرێتە پڕۆژەی خزمەتگوزاری نوێ و قوتابخانە و بنكەی تەندروستی لە كەركوك".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

