وەزیری داد: پشتیوانی ئیدارەی کەرکوکین بۆ پێشکەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری
کوردستان 10:45 AM - 2024-09-01
PUKMEDIA
پارێزگاری کەرکوک و وەزیری داد
وەزیری دادی عیراق سەردانی ديوانی پارێزگای کەرکوکی كرد و لەگەڵ پارێزگاری كهركوك کۆبوەوەو رایگەیاند: 'کاردەکەین بۆ چارەسەری کیشەکان هەتا باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیانی کەرکوک بکرێت و بناغەکانی پێکەوەژیان بچەسپێنرێت'.
بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە 1-9-2024 د.خالید شوانی
وهزیری داد سهردانی ديوانی پارێزگای کەرکوکی كرد و لەگەڵ ڕێبوار تەها پارێزگاری
كهركوك و لێپرسراوان لە پارێزگا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزیری داد رایگەیاند: "کاردەکەین بۆ
چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی تایبەت بە پارێزگای کەرکوک، بۆ ئەوەی بتوانرێت
باشترین خزمەتگوزارییەکان پیشکەش بە هاوڵاتیانی ئەم پارێزگایە بکرێت".
"سەردانی ئەمڕۆمان بۆ کەرکوک بەمەبەستی
هەماهەنگی و هاوکاریکردنی پارێزگاکەیە، چونکە بە کاری هاوبەش دەتوانین باشترین
پرۆژە پێشکەش بەم پارێزگایە بکەین و ئامانجەکانمان بەدی بێنین، پیرۆزباییش لە
پارێزگار و دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی پارێزگا دەکەین"، د.خالید شوانی وای
وت.
وەزیری داد
راشیگەیاند: "حکومەتی کەرکوک لەدوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە
و دیالۆگی دوورودرێژ پێکهاتوەو ئێمە کاردەکەین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی ئاشتیانە و
برایانە، کەرکوک وەک هێمای پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەمێنێتەوە و ناسنامەی خۆمان وەک
کەرکوک دەپارێزین و هەمەچەشنی کەرکوک سەرچاوەی هێزە بۆ ئەم پارێزگایە و هەوڵەکانمان
چڕدەکەینەوە بۆ دابینکردنی پڕۆژە و ڕەخساندنی هەلی کار و قوڵکردنەوەی گیانی هاوکاری
لەنێوانماندا و گەشبینین بەئایندەی کەرکوک".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

