فراکسیۆنی یەکێتی: نەتەوەیەکگرتوەکان رۆڵی کارای هەبێت لەسەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن
کوردستان 02:58 PM - 2024-09-05
PUKMEDIA
کۆبونەوەی نێردەی نەتەوە یەگرتووەکان لەگەڵ نوێنەرانی فراکسیۆنە کوردییەکان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پێداویستیەکانی هەڵبژاردن
سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیان کرد و لەگەڵ ژمارەیەک لەپەرلەمانتاران کۆبونەوە،
نوێنەرایەتی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت: "داوامان کرد نەتەوەیەکگرتوەکان
رۆڵی کارای هەبێت لەسەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا".
نوێنەرایەتی فراکسیۆنی
یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی
رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاند: "نێردەی تایبەتی
نەتەوەیەکگرتووەکان بەمەبەستی خستنەرووی هاوکاریکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ئەنجومەنی
نوێنەرانیان کرد".
"وەک نوێنەرانی فراکسیۆن گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانمان پێ راگەیاندن و بەرچاورونیشماندا کە متمانەمان بە ئەزمون و توانای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەیە کە بتوانێت بەباشی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرێوە ببات، هاوکات ئەزمونێکی تاڵمان لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان هەبووە، چونکە یاسای کۆمیسۆن و یاسای هەڵبژاردن لەکوردستان خزمەتی پاک و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردنی نەکردووە"، لە راگەیەندراوەکەی نوێنەرایەتی فراکسیۆنی یەکێتی وا هاتووە.
نوێنەرایەتی فراکسیۆن ئەوەش دەخاتەروو، کە داوایان کردووە نەتەوەیەکگرتوەکان رۆڵی کارای هەبێت لەسەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

