دەزگای ئاسایش: كەیسی بێهزاد خەسرەوی پەیوەندی بەكاری سیاسییەوە نییە
کوردستان 10:11 PM - 2024-09-06
دەزگای ئاسایشی هەرێم
هاووڵاتی بێهزاد خەسرەوی
دەزگای ئاسایشی هەرێم سەبارەت بەكەیسی هاووڵاتی (بێهزاد خەسرەوی) راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژە بەوەدەكات: "كەیسی بێهزاد خەسرەوی پەیوەندی بەكاری سیاسییەوە نییەو مۆڵەتی مانەوەی لە هەرێمی كوردستان نەبووە، هەربۆیە لەسەر داوای خۆی گەڕێندراوەتەوە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران".
بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو هاووڵاتی (بێهزاد خەسرەوی) بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی مانەوەو نیشتەجێبوون لەلایەن ئاسایشی سلێمانی لەناو شاری سلێمانی دەستگیر دەكرێت، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە مۆڵەتی مانەوەو نیشتەجێبونی هەرێمی كوردستانی نییە پەیوەندی بەكاری سیاسییەوە نییە".
ئەوەش خراوەتەڕوو: "دوای دەستگیركردنی و لەسەر داوای خۆی ( بێهزاد خەسرەوی) داوای گەڕانەوەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە، بۆ ئەم مەبەستەش ئاسایشی سلێمانی بەڵێن نامەیەكی یاسایی پێئیمزا دەكات كە داواكار لەسەر خواستی خۆی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، دواتر رێكارە یاساییەكانی گەڕانەوەی لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبەجێ كراوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

