شنیار ئەنوەر: نوسینگەی حكومەتی هەرێم لەواشنتن دژی سلێمانی كار دەكات
کوردستان 02:15 PM - 2024-09-08كۆنگرەی رۆژنامەوانی شنیار ئەنوەر
شنیار ئەنوەر لەبارەی ئەنجامی سەردانەكەی بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا رایدەگەیەنێت: "بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال و كیمیاباران پشتگیری 100% ی سەرۆكی كۆنگرێسمان بەدەستهێناوەو پابەندی یاساییش بۆ سەرۆكی ئەمریكا دروستدەكەین كەپارێزگاری لەگەلی كورد بكات"، دەشڵێت: "دەبوایە نووسینگەی سەرۆكی حكومەت لەواشنتن ئەم هەوڵانەی بدایە، بەڵام ئێمە لەرێگای پەیوەندییەكانمانەوە سەركەوتووانە هەنگاومان بۆنا، لەكاتێكدا نوسینگەی حكومەتی هەرێم لەواشنتن حزبایەتی دەكات نەك كار بۆ دۆزی كوردو لۆبی لەدژی سلێمانی دەكات و دەیەوێت سلێمانی ناشرین بكات".
سەرۆكی كۆنگرێس پشتگیرمانە
شنیار ئەنوەر ژنە چالاكوان و توێژەری سیاسی لەبارەی ئەنجامی سەردانەكەی بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سەرجەم بەڵگەو نامەی رزگاربووانی ئەنفالم پێشكەش بە سەرۆكی ئەمریكاو سەرۆكی كۆنگرێس و 538 ئەندامی كۆنگرێس كردو كۆنگرێسمانەكان پشتگیری ئەوەیانكرد كەپڕۆژە بڕیارێك لە ئەمریكاوە سەبارەت بە جینۆسایدكردنی ئەنفال و كیمیاباران دەربكەن و دواتر بینێرن بۆ سەرۆكی كۆنگرێس".
راشیگەیاند: "لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆكی كۆنگرێس بەڵێنیدا هەركات پڕۆژەبڕیارەكەی لەلایەن ئەندامانی كۆنگرێسەوە بۆ بنێردرێت رەتی نەكاتەوە، بەمەش پشتگیری 100% ی سەرۆكی كۆنگرێسمان بەدەستهێنا".
"هاوكات سەرۆكی كۆنگرێس پێشنیاری كرد، كە لەیادی ئەنفالدا ستافێك لەكۆنگرێس سەردانی چەمچەماڵ بكەن و لەنزیكەوە رزگاربوانی ئەنفال و كەسوكاریان ببینن و بەڵگەی زیاتریان دەستبكەوێت، یاخود ستافێك لە رزگاربوانی ئەنفال و كەسوكاریان بچنە ئەمریكاو لەگەڵ سەرۆكی كۆنگرێس كۆببنەوە" شنیار ئەنوەر وادەڵێت.
یەكێتی دامەزراوەیەك بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال و كیمیاباران دروستدەكات
وتیشی: "لەپلانماندایە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمەڵێك دادوەری خانەنشین و پسپۆڕانی یاسایی پڕۆژەیەكی تایبەت بەدروستكردنی دامەزراوەیەكی تایبەت بەناساندنی جینۆسایدی ئەنفال و كیمیاباران لەجیهاندا دروستبكەین كە كاری لۆبی كردن دەبێت لەرووی سیاسی و كلتوری و هونەرییەوە".
لەدرێژەی قسەكانیشیدا شنیار ئەنوەر رایگەیاند: "هەرچەندە هەنگاوەكان زۆر گرنگن، بەڵام ئاسان نین و دەبوایە حكومەتی هەرێم یاخود نووسینگەی حكومەت لەواشنتن ئەم هەنگاوانەی بنایە، بەڵام ئێمە لەرێگای پەیوەندییەكانمانەوە سەركەوتوانە ئەو هەنگاوەمان نا".
ئەمریكاو سەرۆكەكەی پارێزگاری لەكورد دەكەن
وتیشی: "گرنگی ئەم بابەتە لەوەدایە لەساڵی 2018 یاسایەك لەئەمریكا دەرچووە، كەكار لەسەر رێگریكردن لە جینۆساید دەكات لەجیهاندا بەمەش خۆی لەخۆیدا پابەندی یاسایی بۆ سەرۆكی ئەمریكا دروستدەكەین، بەشێوەیەك كە تەنها هاوسۆزی گەلی كورد نەبێت، بەڵكو ئەگەر جارێكیتر كورد روبەڕووی قڕكردن بووەوە ئەوا ئەمریكاو سەرۆكەكەی پارێزگاری لێبكەن".
لەئەمریكاوە لۆبی دژی سلێمانی دەكرێت
شنیار ئەنوەر ئەوەشی راگەیاند: "نووسینگەی حكومەتی هەرێم لەواشنتن حزبایەتی دەكات نەك كار بۆ دۆزی كورد، بۆیە پێیاندەڵم نووسینگەی پارەخۆرەكان نەك نووسینگەی حكومەتی هەرێم، لەسەردانی ئەمجارەشمدا بۆ ئەمریكا ژمارەیەك لە كۆنگرێسمانەكان بەناو بەڵگە پێیان راگەیاندم كە نووسینگەی حكومەتی هەرێم لۆبی لەدژی سلێمانی دەكات و دەیەوێت سلێمانی ناشرین بكات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

