سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین
کوردستان 10:38 AM - 2024-09-10
ئاژانسەكان
سەید عەممار ئەلحەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە
سەید عەممار ئەلحەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكات و رایدەگەیەنێت: "گرنگە شارەكە بكرێتە پارێزگاو ئەنجومەنی نوێنەران بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوون جیبەجێ بكات".
سەرۆكی رەوتی حیكمە لە میانی پێشوازی و كۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێكی ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە تاوانی جینۆسایدو كیمیابارانی هەڵەبجەی وەبیرهێنایەوەو بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی ناوبراو، سەید عەممار حەكیم بەوردی گوێی لە داواو تێبینی وەفدەكەی هەڵەبجە گرتووە و رایگەیاند: "ئەو كارەساتەی بەسەر ئەو شارەدا هات، كە منداڵ و ژن و دانیشتوانی هەڵەبجە لەلایەن رژێمی پێشووەوە بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران" هاوكات داوایكرد ئەو تاوانە بە دۆكیۆمێنت بكرێت و بخرێنە نێو پڕۆگرامەكانی پەروەردەو خوێندنەوە تاوەكو نەوەكانمان ئاشنابن".
هەروەك رایگەیاند: " گۆڕینی شارەكە بۆ پارێزگا گرنگی خۆی هەیەو داوایكرد ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەرامبەر ئەم شایستەیەدا بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بكات".
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لەسەر پشكی هەڵەبجە بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەنجومەنی پشتیوانی هەڵەبجە سەردانی سەرۆككۆمارو سەرۆكوەزیرانی عیراق و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كردو تەئكید لە تەواوكردنی رێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەینەوەو داوادەكەین ئەو مەرزانەی كە سەر بە پارێزگای هەڵەبجەن بە رەسمی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بكرێنەوە".
"وەفدەكەی هەڵەبجە لەماوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا سەردانی حزب و لایەنەكانی عیراق دەكات و داوایان لێبكات پشتیوانبن بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و چەند پرسێكی دیكە كە پەیوەستە بە شارەكەوە"، چرۆ حەمەشەریف وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

