ئاسایش دەستبەسەر نیو تۆن ماددەی هۆشبەردا دەگرێت
کوردستان 08:43 PM - 2024-09-16
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ماوەی دوو مانگدا دەستبەسەر زیاتر لە دوو تۆن ماددەی هۆشبەردا دەگرێت و بەو هۆیەشەوە ٥١ تۆمەتباری بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاندوە: "لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و لەماوەی زیاتر لەدوومانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٥/١٤ بۆ ٢٠٢٤/٨/١ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەزگای ئاسایش، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕی( ٥١٤ ) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (کۆکاین ، کریستاڵ ، ماریجۆنا ، تلیاک ، کریستاڵی شل ، حەبی کابتاگۆن ) و توانرا ( ٥١ ) تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن".
"بازرگانان وویستویانە بە بەکارهێنانی تەکنیکی نوێ ی حەشاردان ماددە هۆشبەرەکان لەناوچە سنورییەکانەوە بەرەو شارەکان و دواتر بەنیازبوون بینێرن بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق و ووڵاتانی ناوچەکە، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە پێناو کۆمەڵگایەکی تەندروست لە هەوڵەکانی بەردەوامە، وەک هەمیشە توانیویەتی ڕێگری بکات لە بازرگانان و شکست پێهێنانی هەوڵ و تەکنیکەکانی شاردنەوە و گواستنەوەی ئەو ماددانە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٥ و ٢٦)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە"، راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایش وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

