فراكسیۆنی یەكێتی داوای هاوتاكردنی مووچەی پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر دەكات
کوردستان 10:57 AM - 2024-09-19
نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانتار بەدریە حسێن
پێشوازی لیژنەی دارایی لە وەفدی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و كۆمەڵەی كەمئەندامانی سەنگەر
فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی هاوتاكردنی موچەی پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ دەدات و ئەندامانی فراكسیۆنەكەش رایدەگەیەنن: "پشتیوانی داواكەیان دەبین و مافی خۆیانە موچەی پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر كەدەخرێتە سەر بەغدا هاوتا بكرێن".
پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر سەردانی لیژنەی دارایی دەكەن
د. نەرمین مەعروف ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لیژنەی دارایی پێشوازی لە وەفدی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و كۆمەڵەی كەمئەندامانی سەنگەر كرد، كە بەمەبەستی هاوتاكردنی موچەی هێزەكانی پێشمەرگەو خانەنشینانی پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر سەردانی لیژنەكەیان كردبوو".
راشیگەیاند: "پشتیوانی لەداواكەیان دەكەین و مافی خۆیانە موچەكانیان هاوتای هێزە ئەمنییەكان و خانەنشینانی عیراق بكرێن".
وەزارەتی كۆچ پشتیوانی داواكەی پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر دەكات
فراكسیۆنی یەكێتی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەو پێشمەرگانەی كە پێش ساڵی 1991 ئاوارەبوون و لەدوای راپەرین گەڕاونەتەوە بۆ كوردستان، بتوانن سوودمەندبن لەوەرگرتنی مووچەو ئیمتیازات و وەرگرتنی پارچە زەوی هاوشێوەی ئەو ئاوارانەی كەلە ساڵی 2003 گەڕانەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان لە خواروو وناوەڕاستی عیراق، بۆ ئەومەبەستەش وەفدەكە پشتیوانی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی بۆ داوا رەواكانی پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر بەدەستهێناوە.
هەر لەو بارەیەوە بەدریە حسێن ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێكیدا بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگەیاند:" پشتیوانی داوای وەفدەكەی پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر دەبین و لەوچوارچێوەیەشدا سەردانی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراقمان كردو ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتیوانی لەداوا رەواكانی پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر".
"گفتوگۆمان لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ژمارە 21 بۆ ساڵی 2009 كردو جەختكرایەوە لە زیادكردنی بڕگەیەك بۆ هەمواری یاساكە بۆ ئەوە پێشمەرگە كەپێش ساڵی 1991 ئاوارەبوون و لەدوای راپەرین گەڕانەوە بۆ كوردستان، یاساكە بیانگرێتەوەو بتوانن سوودمەندبن لەوەرگرتنی مووچەو ئیمتیازات و وەرگرتنی پارچە زەوی هاوشێوەی ئەو ئاوارانەی كەلە ساڵی 2003 گەڕانەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان لە خواروو وناوەڕاستی عیراق". بەدریە حسێن وادەڵێت.
رونیشیكردەوە: "لەڕۆژانی داهاتوو بەمەبەستی زامنكردنی مافی كەمئەندامانی سەنگەر بڕیارە سەردانی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بكەین، هەروەها بۆ جێگیركردنی مافی پێشمەرگە دێرینەكان سەردانی وەزارەتەكانی دارایی و بەرگری دەكەین و فراكسیۆنی یەكیتی هەموو هەوڵێك بۆ زامنكردن و هاوكاری و بەدواداچوون بۆ مافی پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر لەدامودەزگاكانی حكومەتی فیدڕاڵ دەدەین".
فراكسیۆنی یەكێتی: مافی پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر پارێزراوبێت
ماوەی دوو رۆژە وەفدێكی پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر لەهەرێمی كوردستان بۆ مەبەستی هاوتاكردنی مووچەكانیان لەگەڵ عیراق و سوودمەندبوون لە ئیمتیازاتەكان سەردانی بەغدایان كردوەو لەو چوارشێوەیەشدا لەگەڵ فڕاكسۆنی یەكێتی و وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق كۆبوونەوەو هەردوو لا پشتیوانی خۆیان بۆ داواكەیان دەربڕی و بڕیاریشە لەرۆژانی داهاتوودا لەگەڵ لایەنە پەیوەندییدارەكان لەسە رهەمان بەمەبەشت كۆببنەوە.
وەفدەكە پێكهاتبوو لە جەمیل هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و فەریقی یەكەم جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە و فوئاد ئەبابەكر سەرۆكی كۆمەڵەی كەمئەندامانی سەنگەر و عوسمان سێدەری ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای پێشمەرگە دێرینەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

